له‌ 2003ه‌وه‌ 180 هه‌زار هاووڵاتی مه‌ده‌نی له‌ عێراق كوژراون

K24 - هه‌ولێر:

كۆمپانیای ستاتیستای تایبه‌ت به‌ ئامار، ژماره‌ی كوژراوانی هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی له‌ عێراق ئاشكرا كرد و رایگه‌یاند، ژماره‌ی كوژراوان له‌ ساڵی 2003ه‌وه‌ تاكو ئه‌مڕۆ، 180 هه‌زار هاووڵاتی تێپه‌ڕاندووه‌.

ئه‌و كۆمپانیایه‌ ئاشكراشیكردووه‌، ژماره‌ی كوژراوان به‌ هاتنی رێكخراوی داعش ژماره‌كه‌ به‌رزتربووه‌ته‌وه‌، به‌جۆرێك له‌ 2014، زیاتر له‌ 20 هه‌زار هاووڵاتی و له‌ 2015شدا، زیاتر له‌ 17 هه‌زار هاووڵاتی كوژران.

كۆی گشتی كوژراوان 180 هاووڵاتی مه‌ده‌نی له‌ عێراق تێپه‌ڕاندووه‌.