له سعودیه هێرشێكی خۆكوژی له نزیك كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا پوچه‌ڵ ده‌كرێته‌وه
كوه‌یت سێ پیلانی تیرۆریستی پوچه‌ڵكرده‌وه
K24 – هه‌ولێر
هێزه ئه‌منییه‌كانی سعودیه له نزیك كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له شاری " جدة" هێرشێكی خۆكوژی پوچه‌ڵ ده‌كه‌نه‌وه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی كوه‌یت له لایه‌ن خۆیه‌وه پوچه‌ڵكردنه‌ویه سێ پیلاتی تیرۆریستی راده‌گه‌نێت كه نییه‌تی ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له مزگه‌وتێكی شیعه هه‌بووه.
وته‌بێژی ئه‌منی وه‌زاره‌تی ناوخۆی سعودیه رایگه‌یاند كاتژمێر دوو و پێنج خوله‌كی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ دووشه‌ممه له چواررێیانی فه‌ڵه‌ستین له نزیك نه‌خۆشخانه‌ی سلێمان فه‌قیه له پارێزگای جه‌دده، گومان له كه‌سێك ده‌كه‌ن، كاتێك كه پرسیاری لێ ده‌كه‌ن و پێشی پێ ده‌گرن، خۆی به پشتوێنی بۆمبه‌كراو ده‌ته‌قێنته‌وه، كه به كوشتنی خۆی، دوو كارمه‌ندی هێزی ئه‌منی به سووكی بریندار ده‌كات.
هیچ لایه‌نێك به‌رپرسایه‌تی هه‌وڵی هێرشی خۆكوژی به ئه‌ستۆ نه‌گرتووه. پێشتر نزیكه‌ی ته‌واوی ته‌قینه‌وه‌كانی سعودیه له لایه‌ن ریكخراوی قاعیده‌وه ئه‌نجامدراون.
كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له شاری جه‌ده له ساڵی 2004 كه‌وتبووه به‌ر هێرشێكی چه‌كداری كه له ئه‌نجامده نۆ كه‌س كوژرابوون.
سه‌باره‌ت به پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی پیلانی تیرۆریستی له كوه‌یت، وه‌زاره‌تی ناوخۆ له به‌یاننامه‌یه‌دا وێنه و ناوی ئه‌ندامانی داعش بڵاوكردوه‌وه، كه دستگیركراون