ئاشێك له كوردستان 100 ساڵه تەحین به‌رهه‌مده‌هێنێت
K24 - هه‌ولێر:
له به‌رواری باڵا ئاشێک كه مێژووكه‌ی بۆ 100 ساڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه رۆژانه تەحین به‌رهه‌مده‌هێنێت و خاوه‌نی ئاشه‌كه‌ش داوای نه‌مانی شه‌ڕی نێوان په‌كه‌كه و توركیا ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له‌سه‌ر كاره‌كه‌یان به‌رده‌وامبن.
لە گوندی "دەرگەلا میسا بەگ" لە سنووری به‌رواری باڵا له سنووری پارێزگای دهۆك ئاشێکی تەحین هەیە مێژووکەی بۆ 100 ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە و له توانایدایه رۆژانه 200 بۆ 250 کیلۆ تەحین به‌رهه‌مبهێنێت.
هەرچەند بەهۆی بارودۆخی ئه‌منی ناوچەکە لە ماوەی چەند ساڵی رابردوو کارکردن لە ئاشەكه راگیرابوو، بەڵام لە ساڵی 2019ـەوە جارێکی دیکە ئاشه‌كه کەوتووەتەوە کار.
خاوەنی ئاشەکە دەڵێت: "ئەم ئاشە لە باو و پابیرانەوە بۆمان ماوەتەوە"، ئەگەر شەڕی نێوان پەکەکە و تورکیا نه‌مێنێت و رەوشی ناوچەکە ئارام بێت، ئەوان هیچ كات ناهێڵن ئاشه‌كه بوه‌ستێت.