ئەنجوومەنی وه‌زاری بۆ ئابووری عێراق تاووتوێی رەشنووسی بودجەی فیدراڵی كرد

K24 - هه‌ولێر:
بۆ تاوتوێکردنی رەشنووسی یاسایی بودجەی فیدراڵی، ئەنجوومەنی وه‌زاری بۆ ئابووری عێراق، بە سەرۆکایەتی محەممەد شیاع سوودانی کۆبووەوه.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 2ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)، نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیران، سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاری بۆ ئابووری عێراقی كرد، تێیدا گفتوگۆ لەسەر رەشنووسی پڕۆژە یاسایی بودجەی گشتی فیدراڵی كرا.
هه‌روه‌ها له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕگە سەرەکییەکانی پێشخستنی ئابووری و خزمەتگوزاری لەکەرتە جیاجیاکاندا تاووتوێكران و تەوەرەکانی تایبەت بە پلانەکانی وەبەرهێنانیش خرانەبەر باس و گفتوگۆ.
پێشتریش معین ئه‌لكازمی ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به ئاژانسی هه‌واڵی ره‌سمیی عێراقی راگه‌یاندبوو، له ده‌ستپێكی ساڵی 2023دا، پڕۆژه‌یاسای بودجه له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها گوتبووی: دوای خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌م و تاوتوێكردنی پرۆژه‌یاساكه، به رێككه‌وتنی سیاسی له باره‌ی پشكی پارێزگاكان و هه‌رێمی كوردستان یه‌كلا ده‌كرێته‌وه.
پێشبینیشیكردبوو، ره‌نگه له مانگی ئادار/ مارسی داهاتوودا ئه‌و یاسایه ده‌ربچێت.