ئاستێکی نوێ لە بەكارھێنانی كارەبا لە ئێران تۆمار كرا
لەگەڵ بەرزبوونی پلەكانی گەرما لە باشوور و ناوەڕاستی ئێران، ئاستی بەکارهێنانی كارەبا لەو وڵاتە سنووری 51 ھەزار مێگاواتی تێپەڕاند.
K24 – ههولێر:
لەگەڵ بەرزبوونی پلەكانی گەرما لە باشوور و ناوەڕاستی ئێران، ئاستی بەکارهێنانی كارەبا لەو وڵاتە سنووری 51 ھەزار مێگاواتی تێپەڕاند.
لە ماوەی رابردوودا پلەكانی گەرما لە باشووری ئێران لە سەرووی 50 پلە بوو و لە تاران و شارەكانی ناوەڕاستی ئێرانیش لە سەرووی 40 پلەی تۆمار كرد و بە وتەی وەزارەتی كارەبای ئێران، ئەمساڵ ئێرانییەكان ئاستێکی پێوانەییان تۆمار كردووە و ئاستی بەكارھێنانی كارەبا لەو وڵاتە گەیشتە 51 ھەزار و 25 مێگاوات.
ھەواڵدەری مێھر بڵاویكردەوە لە سەد ساڵی رابردوودا ئەوە یەكەمجارە ئێران كارەبا لە وڵاتانی دیكە وەردهگرێت و وەزارەتی كارەبا پرۆژەی كەمكردنەوە و كوژانەوەی كارەبا بەكار بھێنێ.
ئەوە لەكاتێكدایە رێژەی بەكارھێنانی كارەبا لە ھاوینی ساڵی رابردوو لە ئێران 50 ھەزار مێگاوات بوو.