"کریستیانۆ رۆناڵدۆ بەشداریی چامپیۆنزلیگ دەکاتەوە"

راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان ئەوە پشتڕاستدەکەنەوە، کە وەرزی داهاتوو کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەگەڕێتەوە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، هەرچەندە گرێبەستی لەگەڵ یانەی نەسری سعوودی واژۆ کردووە.
بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی مارکای ئیسپانی لە بڕگەیەکی گرێبەستی یاریزانە پۆرتوگالییەکە هاتووە، ئەگەر یانەی نیوکاسڵی ئینگلیزی سەربکەوێت بۆ خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، یانەی نەسر رێگە بە کریستیانۆ دەدات پەیوەندی بە یانە ئینگلیزییەکەوە بکات و بەشداری لە پاڵەوانێتییە ئەوروپییەکە بکات.
یانەی نیوکاسڵی ئینگلیزی له لایهن سهرمهیادارانی سعوودیه خاوهندارییهتی دهكرێت و ئێستا ریزبەندی سێیەمی پرێمەرلیگی گرتووە و ئاستێکی باش پێشکەش دەکات، ئەگەر تا کۆتایی وەرز یانەکە لەو ریزبەندییە بمێنێتەوە بەشداری خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دەکات.
