سكرتێری یه‌كێتی پیاوان: زیاتر له 500 حاڵه‌تی توندوتیژی به‌رامبه‌ر پیاوان له 2022 تۆماركراوه

K24 – هه‌ولێر:
سكرتێری یه‌كێتی پیاوانی كوردستان ئاماری سكاڵا و توندوتیژییه‌كانی ساڵی 2022 كه به‌رامبه‌ر پیاوان له‌لایه‌ن ژنانه‌وه ئه‌نجامدراوه، خسته‌ڕوو، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پێنج سه‌د و 34 حاڵه‌ت له‌و ساڵه‌دا لهیلاهن رێكخراوه‌كه‌یانه‌وه تۆماركراوه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (3ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)، بورهان عه‌لی فه‌ره‌ج، سكرتێری یه‌كێتی پیاوانی كوردستان له‌میانی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی باسی رۆژی كوردستان24 كه ژینۆ محه‌ممه‌د پێشكه‌شیكرد، رایگه‌یاند رێژه‌ی توندوتیژی به‌رامبه‌ر پیاوان له‌لایه‌ن ژنانه‌وه زیادیكردووه.
سه‌باره‌ت به جۆری توندوتیژییه‌كان، بورهان عه‌لی فه‌ره‌ج روونیكرده‌وه، كه توندوتیژی جه‌سته‌یی و زاره‌كی به‌رامبه‌ر پیاوان له‌لایه‌ن ژنانه‌وه ئه‌نجامدراوه و ئاماری 10 جۆری توندوتیژی ئاشكراكرد كه له‌ماوه‌ی ساڵی رابردوو له‌لایه‌ن رێكخراوه‌كه‌یانه‌وه تۆماركراوه.
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی یه‌كێتی پیاوانی كوردستان، له ساڵی 2022ـدا، 65 حاڵه‌تی خۆكوشتنی پیاوان و پێنج حاڵه‌تی كوشتنی پیاوان له‌لایه‌ن ژنانه‌وه به‌هاوكاری كه‌سانی دیكه تۆماركراوه.
سه‌باره‌ت به حاڵه‌ته‌كانی دیكه، ئاماره‌كانی ئه‌و رێكخراوه كه له بواری مافه‌كانی پیاوان كارده‌كات روونكراوه‌ته‌وه، له ساڵی 2022ـدا 37 حاڵه‌تی ده‌ركردنی پیاوانی به‌ته‌مه‌ن، 45 حاڵه‌تی خیانه‌تی هاوسه‌رگیری له‌لایه‌ن ژنانه‌وه، نۆ حاڵه‌تی توندوتیژی جه‌سته‌یی و 12 حاڵه‌تی فشاری ده‌روونی و سێكسی هه‌بووه.
هه‌روه‌ها 193 حاڵه‌تی ده‌ستوه‌ردانی له‌لایه‌ن كه‌سوكاری ژنانه‌وه و 213 حاڵه‌تی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی منداڵ له‌دوای جیابوونه‌وه له‌لایه‌ن ژنانه‌وه تۆماركراوه، له‌گه‌ڵ بوونی هه‌شت حاڵه‌تی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی مووچه‌ی پیاوان له‌لایه‌ن ژنانه‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، 17 حاڵه‌تی هه‌ڕه‌شه‌ی میدیایی و ئه‌لیكترۆنی بۆ ناوزڕاندنی پیاوان له‌لایه‌ن ژنانه‌وه له ساڵی 2022ـدا وه‌ك سكاڵا گه‌یشتووه‌ته ده‌ست رێكخراوی یه‌كێتی پیاوانی كوردستان.
سكرتێری یه‌كێـی پیاوانی كوردستان له‌میانی قسه‌كانیدا چه‌ندین نموونه‌ی له‌باره‌ی حاڵه‌ته‌كانی توندوتیژی ژنان به‌رامبه‌ر پیاوان روونكرده‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا باسی له به‌ره‌وپێشچوونی ئاستی رۆشنبیری و ئارمگری پیاوانكرد كه له چه‌ندین حاڵه‌تدا په‌نایان نه‌بردووه‌ته به‌ر ئه‌نجامدانی توندوتیژی دژ به ژنان و په‌نایان بۆ یاسا و دادگا بردووه.
هاوكات جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه، رێكخراوه‌كه‌یان كارده‌كات بۆ زیاتر هۆشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه بۆ پاراستنی مافی پیاوان و ژنان له‌سه‌ر بنه‌مای مرۆڤبوون و جیاكاری نه‌كردن و ره‌خنه‌شی ئاراسته‌ی رێكخراوه‌كانی ژنان و ئافره‌تان كرد كه ته‌نها كار له‌سه‌ر پیاوانی ناو خێزانه‌كان ده‌كه‌ن، له‌كاتێكدا ژنان له ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌كانیان و به‌تایبه‌تی له شوێنی كاره‌كانیان و شوێنه گشتییه‌كان رووبه‌ڕووی توندوتیژی ده‌بنه‌وه، گوتی، "پێویسته ئێمه خۆشه‌ویستی زیاتر له‌نێوان پیاوان و ژنانی ناو خێزانه‌كان دروستبكه‌ین".