له ئيدر شه‌ڕ و پێكدادان روویدا
له ده‌رسیم بۆمبێك به سوپای تورك ته‌قیوه‌ته‌وه
K24 – هه‌ولێر
له پارێزگای ئیدر له باكووری كوردستان شه‌ڕ و پێكدادانێك له‌نێوان سوپای توركیا و گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه روویدا.
شه‌ڕو پێكدادان له نێوان گونده‌كانی بولاكباش و ئاكتاش له پارێزگای ئیدر روویداوه كه سه‌ربازێك برینداربووه.
سوپای توركیا به پشتگیری هه‌وایی ده‌ست به ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی له ناوچه‌كه كردووه كه هیچ راپۆرتێك سه‌باره‌ت به دوایین ئه‌نجام و زیانه‌كانی شه‌ڕ بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه.
له لایه‌كی تره‌وه له رێگه‌ی نێوان ده‌رسیم و ئه‌لازی بۆمبێكك به سه‌ربازانی سوپای تورك ته‌قیوه‌ته‌وه.
میدیاكانی توركیا رایانگه‌یاند، له‌كاتی هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕان و پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بۆمب و مین له رێگه‌یه‌كی نێوان ده‌رسیم و ئه‌لازی، بۆمبێكی چێندراو ته‌قیوه‌ته‌وه، به‌ڵام هیچ زیانی گیانی نه‌بووه