سعودییە و ئۆپیك نرخی نه‌وتیان به‌رزكردووه
وه‌زیری وزه‌ی سعودییە و ئه‌مینداری گشتی رێكخراوی ئۆپیك رێككه‌وتوون له‌سه‌ر گێڕانه‌وه‌ی هاوسه‌نگی بۆ بازاڕی نه‌وت، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت به‌تایبه‌ت نرخی نه‌وتی ئۆپیك.
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری وزه‌ی سعودییە و ئه‌مینداری گشتی رێكخراوی ئۆپیك رێككه‌وتوون له‌سه‌ر گێڕانه‌وه‌ی هاوسه‌نگی بۆ بازاڕی نه‌وت، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت به‌تایبه‌ت نرخی نه‌وتی ئۆپیك.
خالید فالحی وه‌زیری وزه‌ی سعودییە له‌گه‌ڵ محه‌ممه‌د باركیندۆی ئه‌مینداری گشتی رێكخراوی ئۆپیك، له شاری زه‌هرانی سعودییە كۆبوونه‌وه بۆ شیكردنه‌وه‌ی رۆڵی رێكخراوی ئۆپیك له جێگیركردنی بازاڕی نه‌وت.
فالح له‌و كۆبوونه‌وه‌یه رایگه‌یاند، سعودییە به‌رده‌وام ده‌بێت له پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستییه‌كانی بازاڕی نه‌وت، به‌ڵام هاوسه‌نگی بازاڕە‌كان ده‌پارێزێت، ئه‌م لێدوانه‌ی فالح نرخی نه‌وتی له بازاڕه‌كاندا به‌رزكرده‌وه به‌تایبه‌ت نرخی نه‌وتی ئۆپیك.