سبه‌ی له‌م ناوچه‌یه‌ی هه‌رێمی كوردستان كرایه پشووی فه‌رمی
K24 – هەولێر:
بەهۆی نزم بوونەوەی پلەکانی گەرما و بەردەوامبوونی بارینی بەفر لەسنووری قەزای پێنجوێن، قائیمقامی ئه‌و قه‌زایه پشووی فه‌رمی له سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندنی ئه‌و قه‌زایه راگه‌یاند.
هه‌روه‌ها سەرۆکایەتی شارەوانی پێنجوێن، داخستنی رێگای ملكهوهی راگه‌یاند و داواشی لە شۆفێران كرد زۆرپێویست نەبێ سەردانی دەرەوەی شار نەکەن، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، تیمەکانیان سەرقاڵی پاکكردنەوەی رێگاکەن.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، زانا ره‌حمان، قایمقامی قه‌زای پێنجوێن به كوردستان24ـی راگه‌یاند، بەهۆی نزم بوونەوەی پلەکانی گەرما و بەردەوامبوونی بارینی بەفر لەسنوری قەزاکەماندا، بە راوێژ لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی پێنجوێن بڕیارماندا سبەی پێنجشه‌ممه (4ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023) بكرێته پشووی فەرمی لە سەرجەم ناوه‌نده‌كانی خوێندنی سنووری هەردوو ناحیەی گەرمک و ناڵپارێز و سه‌نته‌ری قەزای پێنجوێن.