سبەی مووچەی مانگى تەمموزی خانەنشینی کرێکارانی ھەولێر دابەش دەکرێت

سبەی سێشەممە، مووچەی مانگی تەمموزی کرێکارانی خانەنشینکراوی ناوخۆی هەرێمی کوردستانلە هەولێر مووچەکانیان وەردەگرن.

ئەمڕۆ دووشەممە، 27ـی تەمموزی 2026، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی رایگەیاند: ئاگاداری کرێکارانی خانەنشینی «ناوخۆی ھەرێم» دەکەینەوە، سبەى سێشەممە 28ـی تەمموزی 2026،دەست بە دابەش کردنی مووچەکانیان دەکرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کار و دەستبەری کۆمەلایەتیی ئاماژەی بەوە کردووە، کرێکارانی خانەنشینکراو، دەتوانن سەردانی بانکی فیدراڵ/نووسینگەى دێدەوان بکەن بۆ وەرگرتنی مووچەی مانگی تەمموزی 2026.