به‌ریتانیا باج له‌سه‌ر كۆمپانیاكان كه‌م دەكاتەوە
بۆ راكێشانی وه‌به‌رهێنان باج كه‌مده‌كاته‌وه
K24 - ھەولێر
وه‌زیری دارایی به‌ریتانیا رایگه‌یاند، بۆ زیاتر راكێشانی وه‌به‌رهێنان له دوای ده‌رچوونی به‌ریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا باجی سه‌ر كۆمپانیاكان به‌رێژه‌ی له‌سه‌دا 5 كه‌م ده‌كه‌ینه‌وه.
جۆرج ئۆزبۆرن وه‌زیری دارایی به‌ریتانیا رایگه‌یاند، رێژه‌ی باجی سه‌ر كۆمپانیاكان له 20% كه‌م ده‌كه‌ینه‌وه بۆ له 15%، ئه‌مه‌ش بۆ زیاتر راكێشانی وه‌به‌رهێنان به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی بڕیاری ده‌رچوونمان داوه له یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین كێبركێی بازاڕه‌كانی ئه‌وروپا بكه‌ین له ئاستی وه‌به‌رهێناندا.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد به‌هۆی ئه‌م بڕیاره‌وه به‌ریتانیا ده‌بێته یه‌كه‌مین وڵات كه كه‌مترین رێژه‌ی باجی هه‌بێت له‌سه‌ر كۆمپانیاكان، له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی ئه‌وروپا.