ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عێراق و چین 20 ملیار دۆلاری تێپه‌راند

ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عێراق و چین به‌رزبووەته‌وه‌ و گه‌یشتووەته‌ زیاتر له‌ 20 ملیار دۆلار، حكوومه‌تی عێراقیش داوای له‌ چین كردووه‌ له‌ كه‌رته‌ جیاجیاکان وه‌كوو پیشه‌سازی و كاره‌با هاوكاری عێراق بكات.

K24 – هه‌ولێر:

سه‌لمان جومه‌یلی وه‌زیری بازرگانی عێراق بە وەکالەت رایگه‌یاند‌، ئاستی ئاڵۆگۆڕی بازرگانی له‌گەڵ چین به‌رده‌وامه‌ له‌ زیادبوون، به‌تایبه‌ت دوای سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ چین و پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندییه‌ ئابووری و بازرگانییه‌كان، داواشمان كردووه‌ وڵاتی چین زیاتر پاڵپشتی حكوومه‌تی عێراق بكات به‌تایبه‌ت له‌ بواری كه‌رتی كاره‌با و بوژاندنه‌وه‌ی ژێرخانی ئابووری.

له ‌كۆتایی ساڵی رابردوو حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی وڵاتی چینی كرد و چه‌ند رێككه‌وتنێكی ئابووری له‌گەڵ ئه‌و وڵاته‌ واژوو كرد.