خامه‌نەئی رێگە نادات گرێبەستەکانی نەوت واژوو بكرێن
رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران عەلی خامه‌نەئی له ره‌شنوسی گرێبه‌ستەکانی نه‌وتی وڵاته‌كه‌ی رازی نییه و داوای چاكسازی ده‌كات و سەرۆك كۆماری ئێرانیش ھەوڵی راكێشانی كۆمپانیا بیانییەكان دەدات بۆ ئێران.
K24 – هه‌ولێر:
رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران عەلی خامه‌نەئی له ره‌شنوسی گرێبه‌ستەکانی نه‌وتی وڵاته‌كه‌ی رازی نییه و داوای چاكسازی ده‌كات و سەرۆك كۆماری ئێرانیش ھەوڵی راكێشانی كۆمپانیا بیانییەكان دەدات بۆ ئێران.
ئاژانسی ته‌سنیمی ئێرانی بڵاویكردووه‌ته‌وه، رێبەری ئێران رێگه نادات گرێبه‌سته‌کانی نەوت بچنه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه تا ئه‌وكاته‌ی چاكسازییان تێدا ده‌كرێت له به‌رژه‌وه‌ندی ئێران‌دا.
ئه‌مه له كاتێكدایه سه‌رۆك کۆماری ئێران حەسەن رۆحانی بۆ راكیشانی كۆمپانیا بیانیه‌كان و كاركردن له كه‌رتی نه‌وتی وڵاتەکەی، نیازی هه‌یه گرێبه‌ستی نوێ پێشكه‌ش به كۆمپانیاكان بكات، كه قازانج و سوودی زۆرتری بۆ كۆمپانیاكان تێدایه به‌راورد به سیستمە كۆنه‌كه.
ئێران ھەوڵدەدات ئاستی به‌رهه‌می نه‌وتی خۆی بگه‌یەنێته چوار ملیۆن به‌رمیل لە رۆژێکدا، بەڵام ئه‌و ئامانجه پێویستی به دوو سه‌د ملیار دۆلار وه‌به‌رهێنانی ده‌ره‌كییه.