به‌هۆی مۆندیالی 2022 نرخی ئه‌م 10 یاریزانه فڕی

له‌گه‌ڵ دهسپێیكی ساڵی نوێ، ده‌رگای بازاڕی گوستنهوهی زستانه كرایه‌وه، به‌هۆی مۆندیالی 2022ـی قه‌ته‌ر، نرخی 10 یاریزان له بۆرسه‌ی یاریزانان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌وه.
سه‌ره‌ڕای ئاست و ئاماره خراپه‌كانی كریستیانۆ رۆناڵدۆ له مۆندیال، به‌ڵام له‌م راپۆرته‌دا باسی ئه‌و ئه‌ستێره پۆرتوگالییه ناكرێت، چونكه یانه‌ی نه‌سری سعوودیه به بڕی 200 ملیۆن دۆلار گواستییه‌وه ریزه‌كانی و نرخه‌كه‌ی هه‌موو جیهانی شۆك كرد.
ئه‌و یاریزانانه‌ی به‌هۆی مۆندیال نرخیان فڕی
1- گاڤی: ئه‌ستێره لاوه‌كه‌ی بارسێلۆنا ماوه‌ی ساڵێكه ئاستی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌ره‌و هه‌ڵكشان رۆیشتووه، دوای ئه‌وه‌ی به‌شداریی له مۆندیالی 2022 كرد 36 ملیۆن یۆرۆ له نرخه‌كه‌ی زیادی كرد، به‌جۆرێك ئێستا نرخی گاڤی گه‌یشتووه‌ته 108 ملیۆن یۆرۆ، هه‌شته‌م گرانترین یاریزانی تۆپی پێیه له جیهاندا.
2- ئینزۆ فێرناندێز: مۆندیالێکی خەیاڵی لەگەڵ ئارجێنتینا و وەرزێکی نایاب بەتایبەت لە چامپیۆنزلیگ لەگەڵ بێنفیکا به‌ڕێكرد، ئه‌م یاریزانه كه خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی لاوی مۆندیالی 2022ـی وه‌رگرت نزیکەی 30 ملیۆن له نرخه‌كه‌ی زیادی کردووە و گەیشتووەتە 87 ملیۆن یۆرۆ، له ئێستادا چه‌ندان یانه‌ی گه‌وره چاودێری ئه‌م یاریزانه ده‌كه‌ن، له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه یانه‌كانی مانچێسته‌ر یونایتد و ریال مه‌دریده.

3- جه‌مال موسیالا: سه‌ره‌ڕای شكستی ئه‌ڵمانیا له مۆندیال، به‌ڵام جه‌مال موسیالا به‌رزترین ئاستی پێشكه‌ش كرد و به‌هایه‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووته‌وه كه 29 ملیۆن یۆرۆیه و ئێستا حه‌وته‌م به‌نرخترین ئه‌ستێره‌ی جیهانی تۆپی پێیه و نرخه‌كه‌ی 111 ملیۆن یۆرۆ جێگیر كراوه.
4ـ گۆنكالۆ رامۆس: پێشتر یه‌ده‌گی داروین نونێز بوو له بێنفیكا، له مۆندیالیش یه‌ده‌گی كریستیانۆ رۆناڵدۆ بوو له هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال، به‌ڵام دوای هاتریكه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر به سویسرا به‌های به بڕی 26 ملیۆن یۆرۆ زیاد بووه و ئێستا نرخه‌كه‌ی گه‌یشتووه‌ته 41 ملیۆن یۆرۆ.
5- كڤارتسخیلیا: یه‌كه‌م یاریزانی ئه‌م لیسته‌یه كه به‌شداریی مۆندیالی نه‌كردووه، به‌ڵام بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخ، پێویستی پێ نه‌بووه، چونكه ده‌سپێكه ئاستبهرزانهكهی له یانه‌ی ناپولی و به‌رده‌وامبوونی ئاستێكی باش له چامپیۆنزلیگ وایكرد ئه‌م یاریزانه جورجییه به‌های به بڕی 26 ملیۆن یۆرۆ به‌رزبێته‌وه و بگاته 63 ملیۆن یۆرۆ.
6ـ جولیان ئاڵڤارێز: یه‌كێك له كاریگه‌رترین یاریزانی مۆندیال بوو، له‌گه‌ڵ ئارجێنتینا ئاستی گه‌یشته لوتكه، ئه‌و هێرشبه‌ره لاوه‌ی مان سیتی ئێستا به‌های 74 ملیۆن یۆرۆیه و بڕی 25 ملیۆن یۆرۆ نرخی به‌رز بووه‌ته‌وه.
7ـ كیم مین جای: ئه‌و به‌رگریكاره‌ی كه زۆرترین به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های له‌نێو هاوڕێیهكانیدا هه‌بووه. یاریزانه كۆرییه‌كه‌ی یانه‌ی ناپۆلی وه‌رزێكی زۆر باشی به‌سه‌ر بردووه و یاریكردنی له مۆندیال وایكردووه به‌های له 22 ملیۆن یۆرۆوه بگاته 44 ملیۆن یۆرۆ.

8ـ كۆلۆ مۆانی: ئه‌م هێرشبه‌ره لاوه 24 ساڵییه به‌شداریی یاریی كۆتایی مۆندیالی 2022ـی كرد و له شوێنی ئۆلیڤه‌ر جیرۆ له خوله‌كی 41 هاته نێو یاریگه و له كاتی لێدانه یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كانیش گۆڵی بۆ فه‌ره‌نسا، له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئینتراخت فرانكفۆرت ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش ده‌كات، بڕی 19 ملیۆن یۆرۆ به‌هایه‌كه‌ی زیاد بووه و به‌های ئێستای گه‌یشتووه‌ته 32 ملیۆن یۆرۆ.
9- ڤیتینا: ئه‌م یاریزانه‌ی پاریس سانجێرمان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له مۆندیالدا ئاستێكی باشی پێشكه‌ش نه‌كرد، به‌ڵام ناوی له پاڵ ئه‌م 10 یاریزانه هاتووه، په‌یوه‌ندیكردنی به یانه‌ی پاریس سانجێرمان و یاریكردنی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا وایكردووه به‌هاكه‌ی بڕی 17 ملیۆن دۆلار زیاد بكات و ئێستا به‌هاكه‌ی گه‌یشتووه‌ته 55 ملیۆن یۆرۆ.
10ـ ماك ئه‌لیستێر: ئه‌م هێرشبه‌ره لاوه‌ی یانه‌ی برایتۆنی ئینگلیزی، یه‌كێك بوو له یاریزانه ئاستبه‌رزه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتنیا و مۆندیالێكی خه‌یاڵی تێپه‌ڕاند. به‌هۆی یارییه‌كانی له مۆندیال به‌های 17 ملیۆن یۆرۆ به‌رزبووه‌ته‌وه و ئێستا به‌هاكه‌ی35 ملیۆن یۆرۆیه.

ئاماده‌كردنی: محه‌مه‌د شه‌هدی