تاڵیبان به‌دوای نه‌وتی ئه‌فغانستاندا ده‌گه‌ڕێت
![](https://d2wqffb2bc8st5.cloudfront.net/images/Jan-2023/1672944296kurdistan24-oil.jpg)
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تی ئه‌فغانستان كه بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان به‌ڕێوه‌ی ده‌بات ئاشكرایكرد، له هه‌وڵی واژووكردنی گرێبه‌ستێكدان له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی چینی بۆ گه‌ڕان به‌دوای نه‌وت له باكووری وڵاته‌كه‌ی.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (5ـی كانوونی دووه‌می/یه‌نایه‌ری 2023)، وەزارەتی کانزاکانی ئەفغانستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد، له هه‌وڵدان بۆ ئه‌نجامدانی گرێبەستێک لەبواری گەڕان بەدوای نەوت له باكووری وڵات لەگەڵ کۆمپانیایەکی چینی.
وەزارەتی کانزاکانی ئەفغانستان ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، پێشبینی ده‌كه‌ن له باكووری وڵات چه‌ندین كێڵگه‌ی نه‌وتی له داهاتوودا په‌ره‌پێبده‌ن بۆیه وه‌ك هه‌نگاوی سه‌ره‌تا بڕیارە لەگەڵ کۆمپانیایەکی چینی، گرێبەستێک لەبواری گەڕان بۆ دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت له باکووری ئەفغانستان واژووبكه‌ن.
هه‌روه‌ها ئەم هه‌نگاوه‌ش بە گەورەترین گرێبەست لە بواری گەڕان به‌دوای نەوت، هەژمار دەکرێت دوای گرتنەدەستی دەسەڵات لەلایەن بزووتنەوەی تاڵیبان له ئه‌فغانستان.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، بەگوێرەی زانیارییه‌كانی پێگەی ئۆیڵ پرایس، قه‌باره‌ی ئەو نەوتەی تاوەکو ئێستا لە ئەفغانستان نەدۆزراوەتەوە دەگاتە یەک ملیار و 600 ملیۆن بەرمیل نەوت، هه‌روه‌ها پێشبینی كردووه ئه‌و وڵاته خاوه‌نی زیاتر له 15 ترلیۆن پێ سێجا گازی سروشتی بێت.
هه‌روه‌ها له مانگی ئهیلوول/سێپتێمبه‌ری 2022، حكومه‌ته‌كه‌ی تاڵیبان له‌گه‌ڵ مۆسكۆ گرێبه‌ستێكی واژووكرد بۆ كڕینی نه‌وت، به‌نزین و گاز له رووسیا بۆ پركردنه‌وه‌ی پێداویستییه‌كانی ناوخۆی وڵاته‌كه‌ی، پێشتریش له مانگی تهمموز/یۆلیۆی ساڵی رابردوو، گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ تاران واژووكرد بۆ هه‌مان مه‌به‌ست.