یهكێك له سهركرده جوداخوازهكانی بهریتانیا دهستی لهكاركێشایهوه
ههموو ئامانجه سیاسییهكانم هاتوونهته دی
K24 - ههولێر:
نایجڵ فاراج، سەرۆکی پارتی سەربەخۆی بەریتانیا کە یەکێك بوو لەو پارتانەی بەریتانیا بوو، لەگەڵ جیابوونەوەی بەریتانیا بوون لە یەکێتی ئەوروپادەست لەکارکێشانەوەی خۆی لە پارتەکەی راگەیاند.
فاراج لە گوتارێکیدا لەبەردەم سەرکردایەتی پارتەکەی ئاشکرای كرد، بڕیاری دەستلەکارکێشانەوەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئەو ھەموو ئامانجە سیاسییەکانی خۆی بەدیھێناوە و ئێستا ھیچ نەماوە ھەوڵی بۆ بدات.
نایجڵ فاراج، سەرۆکی پارتی سەربەخۆی بەریتانیا، گوتی: "کاتێك لەنێو بواری بازرگانییەوە ھاتمە نێو سیاسەتەوە، بڕوام وابوو کە پێویستە وڵاتەکەم سەربەخۆ بێت، بەڵام ھەرگیز نەمویستووە بۆ ھەتاھەتایە لە سیاسەتدار بمێنمەوە. ئامانجی من لە سیاسەتدا ئەوەبوو کە بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا جیابکەمەوە. دوو ھەفتە لەمەوبەریش، دەنگمان بۆ ئەوەدا، بۆیە ئێستا ھەست دەکەم ئەو ئامانجەی خۆمم بەدەست ھێناوە و ھیچی دیکە نەماوە بۆ من لە سیاسەتەدا بەدیبێنم".
ههروهها گوتی: "ھەربۆیە بڕیارمداوە کە لە پۆستەکەی خۆم بکشێمەوە و لەدوورەوە پشتگیریی لە پارتەکەم بکەم و پشتگیریی لە سەرۆکێکی نوێ دەکەم و بەوردیش چاودێری پڕۆسەی جیابوونەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا دەکەم".