توركيا به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر سزای سه‌رپێچییه‌كانی هاتووچۆ به‌رزده‌كاته‌وه

K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تی توركیا سزای سه‌رپێچییه‌كانی هاتووچۆی بۆ ساڵی 2023 به‌ڕێژه‌ی زیاتر له 122% به‌رزكردووه‌ته‌وه، كه ئه‌مه‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی خراپی دۆخی ئابووری هاووڵاتییانی ئه‌و وڵاته و به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی هه‌ڵئاوسانی ئابووری.
به‌گوێره‌ی بڕیاره نوێیه‌كان، سزای تێپەراندی گڵۆپی سوور کە لە ساڵی رابردوو ته‌نها 427 لیره بوو، له ساڵی 2023 بۆ 951 لیره به‌رزكراوه‌ته‌وه، كه ئه‌مه‌ش به‌ڕێژه‌ی 30% زیادبووه. هه‌روه‌ها سزای ئه‌و شۆفێرانه‌ی به سه‌رخۆشی شۆفێری ده‌كه‌ن به بڕی چوار هه‌زار لیره سزایان بۆ بڕاوه‌ته‌وه و له‌گه‌ڵ دووباره‌بوونه‌وه‌ی هه‌ر سه‌رپێچییه‌ك، بڕی سزادانه زیاترده‌بێت.
هه‌روه‌ها له بڕیاره نوێیه‌كانی حكومه‌تی توركیا سه‌باره‌ت به سزای سه‌رپێچییه‌كانی هاتووچۆ، سزای نەبەستنی پشتێنی سەلامەتی كه لە ساڵی 2022ـدا به بڕی 196 لیرە دانرابوو، بۆ ئه‌مساڵ به‌رزكراوه‌ته‌وه بۆ 436 لیره.
له بڕیاره نوێیه‌كاندا، زۆرترین بڕە پارە کە لە سەرپێچییه‌كانی هاتووچۆدا دیاریكراوه تایبه‌ته به شوفێریكردن له‌ژێر كاریگه‌ری بەکارهێنانی ماددەهۆشبەرەکان و به‌ستنی تابۆلی ساخته، كه بڕی 20 هەزار و977 لیرە وه‌ك سزا دانراوه، کە دەکاتە زیاتر له هه‌زار دۆلار.