به‌ فه‌رمی زیدان بێهیوا كرا

فێدراسیۆنی تۆپی پێی فەرەنسا بە فەرمی گرێبەستی دیدیێ دیشامپی راهێنەری تاکو ساڵی 2026 نوێ کردەوە و خەونی زینەدین زیدان لە گۆڕنرا.

فێدراسیۆنی تۆپی پێی فەرەنسا لە بەیاننامەیەکی فەرمی رایگەیاند سەرەڕای دۆڕانیان بەرامبەر ئارجێنتینا و لە دەستدانی ناسناوی جامی جیهانی 2022، بەڵام متمانەیان بە دیدیێ دیشامپ بەخشیەوە و تاکو دوای مۆندیالی 2026 لە پۆستەکەی بەردەوام دەبێت، بەمەش زیدان تاکو ئەو کاتە هیچ هیوایەکی بۆ راهینەرایەتی هەڵبژاردەی فەرەنسا نەما.

له‌ لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه‌، پێگه‌ی لكیپی فه‌ره‌نسا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ كه‌ زینه‌دین زیدان پێیوایه‌ به‌هۆی ئه‌م بڕیاره‌وه‌ خیانه‌تی لێكراوه‌ و بێ به‌ڵێن بوونه‌ به‌رامبه‌ری.

دیشامپ لە هاوینی ساڵی 2012 بۆ یەکەمجار بە راهێنەری فەرەنسا دیاریکرا و لەگەڵ کەڵەشێرەکانی فه‌ره‌نسا 89 سەرکەوتنی بەدەستهێناوە و لە 28 یاریشدا یەکسان بوونە و لە کۆی 139 یاریشدا 22  دۆڕانیان هەیە، هەر لەو ماوەیەدا 279 گۆڵیان کردووە و 119 گۆڵیشیان لێکراوە.

دیشامپ وەکو راهێنەری فەرەنسا توانی لە 2018 جامی جیهانی بباتەوە و دواتر لە ساڵی 2021 نانساوی یۆرۆی بردەوە، جگە لە گەیشتن بە یاریی کۆتایی یۆرۆی 2016 و جامی جیهانی 2022، ئێستاش هەڵبژاردەکە لە ریزبەندی سێیەمی پۆلێنی جیهانی فیفا دەبینرێت.

دیدییه‌ دیشامپ راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا
دیدییه‌ دیشامپ راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا