توركیا ئامادهیی خۆی بۆ هاوكاریكردنی عێراق دهربڕی
سهرۆك وهزیرانی نوێ پهیوهندی به عهبادییهوه دهكات
K24 - ههولێر:
بن عهلی یهڵدرم، سەرۆك وەزیرانی تورکیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا قسەی لەگەڵ ھاوتا عێراقییەکەی حەیدەر عەبادی کرد و سەرۆك وەزیرانی تورکیا ئامادەیی وڵاتەکەی نیشاندا بۆ ھاوکارییکردنی عێراق لە شەڕی دژی تیرۆر.
بەگوێرەی زانیارییەکان، بن عهلی سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی عەبادی و عێراقییەکان کرد لەدوای زنجیرە ھێرشەکەی چەند رۆژی رابردووی شاری بەغدا، کە بووە ھۆی کوشتنی زیاتر لە 200 کەس و برینداربوونی زیاتر لە 250 کەسی دیکە.
ھەروھا سەرۆك وەزیرانی تورکیا ئامادەیی وڵاتەکەی نیشانداوە بۆ پێشوازیکردن لە بریندارەکانی عێراق و چارەسەرکردنیان لە نەخۆشخانەکانی تورکیا.
ھەروھا بن عهلی یهڵدرم رایگەیاندووە، تورکیا ئامادەیە ھاوکاری زیاتری عێراق بکات لە رووبەڕووبونەوەی چەکدارانی داعش کە زیاتر لە دوو ساڵە لە شەڕدان لەگەڵ سوپای عێراق.