عه‌بادى به‌ڵێنى لێپرسينه‌وه له به‌رپرسان ده‌داته خه‌ڵك
سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق حه‌يده‌ر عەبادی بەڵێنیدا لێپرسینەوە لەو بەرپرسە ئەمنییانە بکات کە کەمتەرخەم بوونە له جێبه‌جێكردنى ئه‌ركه‌كانيان.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق حه‌يده‌ر عەبادی بەڵێنیدا لێپرسینەوە لەو بەرپرسە ئەمنییانە بکات کە کەمتەرخەم بوونە له جێبه‌جێكردنى ئه‌ركه‌كانيان.
لە راگەیەندراوێکی نوسینگەی سەرۆکى حكومه‌تى عێراق حەیدەر عەبادیدا هاتووە: "لە کۆبوونەوەیەکی عەبادی لەگەڵ ژمارەیەک لە گەنجانی ناوچەی کەڕادە، بەڵێنیدا لێپرسینەوە، لەو بەرپرسە ئەمنییانە بکات و سزایان بدات، کە کەمتەرخەمییان نواندووە لە ئەرکەکانیان و ئەم کارەساتەی لێکەوتەوە".
هەروەها، عەبادی ٧ خاڵی راگەیاند، بۆ بەرگرتن لە دووبارەبوونەوەی تەقینەوە و هێرشی لەوجۆرە لە بەغدا و داوای‌کرد پەلە بکرێت لە درووست‌کردنی پشتێنەی ئەمنی بەغدا.
دوێنێ له ئاكامى كرده‌وه‌يه‌كى تيرۆريستيدا له ناوچه‌ى كه‌ڕاده‌ى به‌غدا به ده‌يان كه‌س گيانيان له‌ده‌ستدا و به ده‌يانى ديكه بريندار بوون و زيانى ماڵى زۆريش به‌ر دانيشتوانى ناوچه‌كه كه‌وت.