ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستگیركردنی خۆكوژێكی راگه‌یاند
هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، ده‌ستگیركردنی خۆكوژێكی سه‌ر به رێكخراوی داعش، راگه‌یاند و ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، به نیاز بووه له كۆتایی مانگی ره‌مه‌زان، خۆی له‌ناو یه‌كێك له بازاڕه‌كان بته‌قینێته‌وه.
به گوێره راگه‌یه‌ندراوه‌كه، تیرۆریسته‌كه ناوی (عدنان محمد صادق) ناسراو به "ابو فاطمة" خه‌ڵکی قه‌زای ته‌له‌عفه‌ره و تورکمانه، پێشتر دزه‌ی کردووه‌ته سنووری هێزه‌کانی پێشمه‌رگه و دواتر له گوندی "خڕمڕ"ی ناحیه‌ی عه‌یازییه‌ی سه‌ر به قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر، ده‌ستگیر كراوه.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان:
راگه‌یاندراوێك له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستانه‌وه
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، له ئۆپه‌راسیۆنێکی هاوبه‌شی هێزه‌کانی ئاژانسی پاراستن و ئاسایشی (دهۆک)دا، تیرۆریستێکی خۆکوژی سه‌ر به گروپی تیرۆریستی داعش ده‌ستگیرکرا و توانرا پشتێنه بۆمبڕێژکراوه‌که‌ی پوچه‌ڵ بکرێته‌وه و ده‌ست به‌سه‌ر ژماره‌یه‌کی دیکه‌ی ته‌قه‌مه‌نیشدا، بگرن.
تیرۆریست (عدنان محمد صادق) ناسراو به "ابو فاطمة" خه‌ڵکی قه‌زای ته‌له‌عفه‌ره و تورکمانه، پێشتر دزه‌ی کردبووه سنوری هێزه‌کانی پێشمه‌رگه، دوای خۆ ئاماده‌کردنی بۆ کرده‌یه‌کی خۆکوژی، له کاتژمێر ٧:٣٠ی به‌یانی، توانرا له گوندی "خڕمڕ"ی ناحیه‌ی عه‌یازییه‌ی سه‌ر به قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر، ده‌ستگیر بکرێت.
به‌پێی دانپێدانانی تیرۆریسته ده‌ستگیرکراوه، له‌لایه‌ن قاتعی ته‌له‌عفه‌ری داعشه‌وه، راسپێردراوه بۆ خۆته‌قاندنه‌وه‌ی له کۆتا رۆژی ره‌مه‌زان، له‌نێو بازاڕدا.
لە میانەی ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌دا، وێڕای پوچه‌ڵکردنه‌وه‌ی پشتێنە بۆمبرێژکراوەکەی ئەم تیرۆریستە، توانرا حەشارگەیەکی دابینکردنی چەک و تەقەمەنیی تیرۆریستان لەم سنوورە، دەستیبەسەردا بگیرێت، کە بڕێکی بەرچاو چەك و تەقەمەنی جۆراوجۆری لە خۆ گرتبو.
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان
4/7/2016
.jpg)
.jpg)
.jpg)