زه‌وییه زێدەڕۆکان له كه‌ركووك به مه‌رج تاپۆ ده‌كرێن
شارەوانی کەرکووک: نابێت زەوییەکان لە شوێنی پرۆژەی خزمەتگوزاری بن
K24 - هه‌ولێر:
زەوییە زیادەڕەوەکانی كه‌ركووك بەپێی چەند مەرجێک تاپۆدەکرێن، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی شاره‌وانی كه‌ركوویش راگه‌یاند، "ئه‌و زه‌وییانه‌ی تاپۆده‌كرێن، نابێت لە شوێنی پرۆژەی خزمەتگوزاری بن ".
بەپێی بریاری ژمارە 320ـی ساڵی 2022ـی ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی عێراق، زەوییە زیادەڕەوەکانی كه‌ركووك بەپێی چەند مەرجێک تاپۆدەکرێن، له‌وباره‌یه‌وه فه‌ره‌یدون عادل، به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانی كه‌ركووك له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ئەو زەوییانەی تاپۆ دەکرێن دەبێت لەشوێنی پرۆژەی خزمەتگوزاری، بۆری نەوت و فەرمانگەی کارەبا نەبێت. گوتیشی، "لە رێگەی شەش کەرتەوە زانیارییەکان لەھاووڵاتییان وەردەگیرێت و ئەمەش ئاسانکاریییە بۆ ھاووڵاتیان بۆ ئەوەی بتوانن لەو شوێنانە فۆرمەکانیان پربکەنەوە".
لەقۆناغی یەکەمدا ھاوڵاتیان لەرێگەی فۆرمێکەوە زانیارییەکان پردەکەنەوە و پێشكه‌شی شارەوانی دەکەن، لەرێگەی لیژنەیەکەوە ھەڵسەنگاندن بۆ سەرجەم فۆڕمەکان دەکرێت و ئەگەر ئەو پارچە زەوییە زیاده‌ڕۆوانه لەدەرەوەی رێنماییەکانی حکومەت نەبن، دواتر نرخه‌كانیان دیاریدەکرێن و دەکرێن بە تاپۆ".
سامان ره‌ئوف، به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌رتی شه‌شی شاره‌وانی كه‌ركووك به كوردستان24ـی راگه‌یاند، "ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه پێشوازیمان كرد له‌و هاووڵاتییانه‌ی كه فۆڕمیان پێشكه‌شكرد بۆ تاپۆكردنی خانوو و زه‌وییه زێده‌ڕۆییه‌كانیان، به‌گوێره‌ی ئه‌و یاسای له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه بۆمان ده‌ستنیشانكراوه، پێشبینی ده‌كه‌ین له سنووری كه‌رته‌كه‌مان، نزیكه‌ی 25 هه‌زار مامه‌ڵه‌یان تاپۆكردنمان بۆ بێت".
مەھدی عه‌باس، هاووڵاتییه‌كی كوردی دانیشتووی گه‌ڕه‌كی په‌نجاعه‌لییه و بۆ ماوه‌ی 15 ساڵه له‌و گه‌ڕه‌كه ده‌ژیت. گه‌ڕه‌كه‌كه‌یان یەکێکە لەو گەڕەکانه‌ی لەدوای ساڵی 2003ـه‌وه دروستکراوە و بەزیادەرەو ناودەبرێت، له‌وباره‌یه‌وه مه‌هدی عه‌باس به كوردستان24ـی راگه‌یاند، "تاپۆ شتێكی باشه و پێمان خۆشه زه‌وییه‌كانمان تاپۆ ده‌كرێن. تاپۆ جیاوازه له‌گه‌ڵ (ته‌جاوز)، وه‌ره‌قه‌ی كاره‌با و ئاومان بۆدێته‌وه له‌سه‌ریان نووسراوه (ته‌جاوز)، ئه‌گه‌ر خانووه‌كانمان تاپۆ بكرێن، ئه‌و ته‌جاوزه نامێنێت".
ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌كه‌ی مه‌هدی عه‌باس تێیدا ده‌ژیت، یەکێکە لەو گەڕەکانەی لەماوەی رابردوودا کەمترین پرۆژەی خزمەتگوزاری پێگەشتووە، دادوبێدادی خۆیان گەیاندووه‌تە زۆر کەسو لایەن، بەڵام زۆرجار بەبیانووی ئەوەی گەڕەکەکانیان زیادەرەوە وەڵامدرانەتەوە، ئێستا کە بریارەکەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بۆتاپۆکردنی خانووە زیادەرەکانی کەرکووک، زەوییەکانی ئەمانیش دەگرێتەوە، دڵخۆشی کردوون و بەمافی خۆیان دەزانن.
بەپێی بریاری ژمارە 320ـی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کە ساڵی رابردوو دەرچووە، تایبەتە بە تاپۆکردنی زەوییە زیادەرەییەکان و ئاراستەیشارەوانییەکان کراوە، ھەرپارچە زەوییەکی زیاده‌ڕه‌و کە موڵکی حکومەتە، بەپێی چەند مەرجێک تاپۆ ده‌كرێن.