سه‌ربازگه‌ى موجاهيدينى خه‌لق بۆردومان كرا
دوو كارمه‌ندى فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غدا بريندار بوون
K24 – هه‌ولێر:
دوو كارمه‌ندى فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غدا بريندار بوون له ئاكامى ئه‌و بۆردومانه‌ى سه‌ربازگه‌ى ليبرتى نزيك له فڕۆكه‌خانه‌ى كرده ئامانج، كه رێكخراوى موجاهيدينى خه‌لقى تێدايه.
ئاژانسى رۆيته‌رز بڵاويكرده‌وه، ئه‌مڕۆ هێرشكراوه‌ته سه‌ر سه‌ربازگه‌كه و ده‌نگى زياتر له بيست ته‌قينه‌وه بيستراوه.
تا ئێستا ورده‌كارى هێرشه‌كه نه‌زانراوه و روونيش نه‌بووه‌ته‌وه ئه‌و هێرشه به موشه‌ك ئه‌نجامدراوه يان به تۆپ.