سبه‌ش ره‌مه‌زانه
ليژنه‌ى باڵاى بينينى مانگ، راگه‌يه‌ندراوێكى بڵاو كرده‌وه.
K24 - هه‌ولێر:
لێژنه‌ی بینینی مانگ له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌وه‌ی لێژنه‌كه‌یان مانگیان نه‌بینیوه، بۆیه سبه‌ی سێشه‌ممه 5ی تهمووز/ یۆلیۆ، ته‌واوكه‌ری مانگی ره‌مه‌زانه و رۆژی چوارشه‌ممه 6ی مانگ، ده‌بێته یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژن.
سه‌لام كه‌ریم سیدان، ئه‌ندامی لێژنه‌ی بینینی مانگ و لێژنه‌ی باڵای دیاریكردنی كۆتایی مانگه كۆچییهكان، رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، نه‌توانراوه مانگ ببینرێت، بۆیه سێشه‌ممه ته‌واوكه‌ری مانگی ره‌مه‌زانه.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، به‌و پێیه رۆژی چوارشه‌ممه 6ی ته‌ممووز/ یۆلیۆ، ده‌بێته یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی ساڵی 2016ی زایینی و 1437ی كۆچی.
پێشنریش سه‌لام كه‌ریم سیدان، رایگه‌یاند، مانگی یه‌كشه‌وه، له به‌ره‌به‌یانی رۆژی دووشه‌ممه، 4ی ته‌ممووز/ یۆلیۆی 2016، له رۆژهه‌ڵاته‌وه هه‌ڵدێت و به‌ر له رۆژئاوابوون به نزیكه‌ی 7 خووله‌ك ئاوا ده‌بێت.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، بۆیه بینینی مانگ، له كوردستان و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به گشتی، بینینی مانگ ئه‌سته‌م ده‌بێت و بۆیه رۆژی سێ شه‌ممه 5ی مانگ دوایین رۆژی مانگی ره‌مه‌زان ده‌بێت.
به‌و پێیه‌ش 6ی ته‌ممووز/ یۆلیۆی 2016، یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان ده‌بێت.