كۆچبه‌ران ئه‌ندامانی له‌شیان ده‌فرۆشن
له جیانی خه‌رجی گه‌یشتن به ئه‌وروپا ئه‌م كاره ده‌كه‌ن
رۆژنامه‌ی تێلێگیراف له ژماره‌ی ئه‌مڕۆدا، باس له فرۆشتنی ئه‌ندامانی له‌شی كۆچبه‌ران له لایه‌ن قاچاغاچیانی مرۆڤ له ئیتاڵیا ده‌كات.
ئاماژه به‌وه ده‌دات ئه‌و كۆچبه‌رانه هه‌ژارانه‌ی كه ناتوانن خه‌رجی گه‌یشتن به ئه‌وروپا بده‌ن، ئه‌ندامانی له‌شیان ده‌فرۆشن و زۆربه‌ی بازرگانانی له‌شی مرۆڤیش میسیرین.
رۆژنامه‌كه بابه‌تێكی جوزفین ماكینا سه‌باره‌ت به فرۆشی ئه‌ندامانی له‌شی كۆچبه‌ران بڵاو كردۆته‌وه.
قاچاغچییه‌كی مرۆڤ به‌ناوی نورده‌ین عه‌تا كه قاچاغچێتی به كۆچبه‌رانی ئه‌ریتێریا ده‌كات له ساڵی 2014 له ئیتاڵیا ده‌ستگیركراوه.
به پشت به‌ستن به زانیارییه‌كانی عه‌تا، پۆلیسی ئیتاڵیا به ده‌یان بازرگانی مرۆڤ ده‌ستگیركردووه كه تۆمه‌تبارن به قاچاغبردنی مرۆڤ و چه‌ك و ماده‌ی هۆشبه‌ر یان یارمه‌تیدانی بازرگانانی مرۆڤ.
هه‌ر به پێی زانیارییه‌كانی ئه‌و قاچاغچییه، كۆچبه‌رانی هه‌ژار كه ناتوانن خه‌رجی به قاچاغ رۆیشتن بۆ ئه‌وروپا بده‌ن، ئه‌ندامانی له‌شیان ده‌فرۆشن له به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی 15 هه‌زار یۆرۆ بۆ هه‌ر كه‌سێك.
زۆربه‌یان بازرگانانی له‌شی مرۆڤ، خه‌ڵكی میسرن، كه پاش ده‌رهێنانی ئه‌ندامانی له‌شی كۆچبه‌ران، ده‌یفرۆشن.
پۆلیسی ئیتاڵیا رۆژی دووشه‌ممه گرووپێكی مافیایی له رۆمای پایته‌خت ده‌ستگیركردووه كه تایبه‌ته به قاچاغبردنی مرۆڤ بۆ ئه‌وروپا، كه له 15 هاوڵاتی ئه‌ریتێریا و 12 ئه‌سیوپیا و هاوڵاتییه‌كی ئیتاڵی پێكهاتووه، هه‌موویان ده‌ستگیركراون و ده‌ستبه‌سه‌ر نیو ملیۆن یۆرۆ و 25 هه‌زار دۆلار گیراوه.
نووسه‌ره‌كه هه‌روه‌ها ئاماژه به راپۆرتێكی رێكخراوی لیبوردنی نێوده‌وڵه‌تی كردووه كه تێیدا باس له پێشڵكارییه‌كانی سێكسی و ره‌گه‌زی و ئاینی به‌رامبه‌ر كۆچبه‌ران كراوه له رێگه‌ی نێوان باكووری لیبیا تا باشووری ئیتاڵیا.
له ساڵی 2016، به ده‌یان كه‌س به تۆمه‌تی بازرگانی به مرۆڤ و به قاچاغبردنی مرۆڤ له ئه‌فریقاوه بۆ ئه‌وروپا ده‌ستگیركراون كه زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان له ئیتاڵیا بووه.