به وێنه... جیهادی نه‌سته‌له خۆی له عێراق ته‌قاندۆته‌وه
به چۆكلێتی نه‌سته‌له سووكایه‌تی به رۆژئاوا ده‌كرد
K24 – هه‌ولێر
"جیهادی نه‌سته‌له"ی به‌ریتانی بووه خواست و باسی میدیای رۆژئاوا كه له شارۆچكه بێجی له عێراق خۆی ته‌قاندۆته‌وه.
ماڵپه‌ری ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانیا وێنه‌ی ئه‌و خۆكوژه به‌ریتانیه بڵاو كردۆته‌وه كه به به‌رزكردنه‌ی چۆكلێتی نه‌سته‌له سووكایه‌تی به رۆژئاوا كردبوو، چه‌ند مانگێك پێش ئه‌وه‌ی كه خۆی له عێراق بته‌قێنته‌وه.
ئه‌بو حوره‌یره ئه‌لبریتانی كه به به‌شێك له پروپاگه‌نده‌ی داعش له دژی رۆژئاوا ده‌ناسرا، له گوندی شێخ عه‌لی له نزیك بێجی له هێرشێكی تیرۆریستی به‌رامبه‌ر سوپای عێراق خۆی ته‌قاندۆته‌وه.
"جیهادی نه‌سته‌له" له پروپاگه‌نده‌ی داعشدا چۆكلێتی نه‌سته‌له له كه‌ناڵێكیراگه‌یاندنی ئه‌مریكا بڵاو كردبووه كه به‌هۆیه‌وه سووكایه‌ت به رۆژئاوا كردبوو.
ئه‌بو حوره‌یره كه ناسنامه‌ی راسته‌قینه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه، چواره‌مین هاوڵاتیی به‌ریتانییه كه له له‌ناو ریزه‌كانی داعش كوژراوه و یه‌كه‌م به‌ریتانیشه كه خۆی ته‌قاندۆته‌وه.
كه‌بیر ئه‌حمه‌دی ته‌مه‌نی 32 ساڵی به‌هۆی هێرشی خۆكوژییه‌وه له گوندی شیخ عه‌لی له نزیك بێجی، هه‌شت پۆلیسی عێراقی كوشتبوو و 15 دیكه‌شی بریندار كردبوو.