غه‌ریب ئه‌حمه‌د: هه‌فته‌ی داهاتوو پاره‌ی گه‌نمی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان خه‌رجده‌كرێت

K24 – هه‌ولێر:
په‌رله‌مانتارێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرایده‌كات، هه‌فته‌ی داهاتوو پاره‌ی گه‌نكی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵه‌كانی 2015 و 2016 ده‌خرێته سه‌ر ئه‌ژماری بانكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (18ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایری 2023)، غه‌ریب ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی لیژنه‌ی كشتوكاڵی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌میانی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی بووژانه‌وه‌ی كوردستان24 كه دیاری شێخه پێشكه‌شی ده‌كات، رایگه‌یاند، وه‌زیری كشتوكاڵی عێراق به‌ڵێنیداوه كه هه‌فته‌ی داهاتوو پاره‌ی گه‌نمی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان خه‌رجبكات.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له دیدارێكیان له‌گه‌ڵ عه‌باس جه‌بر، وه‌زیری كشتوكاڵی عێراق جه‌خت له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ناوه‌ڕۆكی یاسای ئاسایشی خۆراك كرایه‌وه كه ناردنی پاره‌ی گه‌نمی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستانی تێدا جێگیركراوه.
سه‌باره‌ت به بڕی پاره‌ی ماوه‌ی گه‌نمی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان، غه‌ریب ئه‌حمه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، كۆی گشتی ئه‌و پاره‌یه 109 ملیار دیناره كه تاوه‌كو ئێستا ته‌نیا 14 ملیار دیناری خه‌رجكراوه.