نرخی نه‌وت دابەزی
سه‌ره‌ڕای به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كانی نه‌وت بۆ سه‌رووی په‌نجا دۆلار و شه‌ست سه‌نت، جارێكی دیكه نرخی نه‌وت داكه‌وته‌وه
K24 - ھەولێر
سه‌ره‌ڕای به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كانی نه‌وت بۆ سه‌رووی په‌نجا دۆلار و شه‌ست سه‌نت، جارێكی دیكه نرخی نه‌وت داكه‌وته‌وه بۆ خوار 50 دۆلار و به‌های یه‌ك به‌رمیلی بووه 49 دۆلار و 35 سه‌نت.
به كاریگه‌ری زۆری نه‌وتی بازاڕخراو و كه‌مبوونه‌وه‌ی داواكاری له‌سه‌ر نه‌وت به‌تایبه‌تی له بازاڕه‌كانی كیشوه‌ری ئاسیا، نه‌وت به‌شێك له به‌هاكه‌ی له ده‌ستدا.
هه‌ر‌وه‌ها هۆكارێكی دیكه‌ی دابه‌زینی نرخی نه‌وت، ده‌ستپێكی پشووه‌كانی ئه‌مریكایه به‌بوونه‌ی رۆژی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌و وڵاتە، ئه‌وه‌ش بازاڕی لاواز كردووه.
له ئاڵوگۆڕه‌كانی بازاڕی نه‌وتدا، نرخی نه‌وتی برێنت 49 دۆلار و 35 سه‌نته و نرخی نه‌وتی خاوی ئه‌مریكاش هاته‌وە 48 دۆلار و 5 سه‌نت.