ژیانی عێێراقییه‌كان كابوسێكه ناتوانن لێی ده‌رچن
ڕۆژنامه‌یه‌كی فه‌ڕه‌نسی:عێراقییه‌كان له نه‌هامه‌تیدا ژیان ده‌گوزه‌رێنن جگه له به‌ره‌كانی شه‌ڕ له شه‌قامه‌كانی به‌غداش له هه‌مان دۆخدان
K24 – هه‌ولێر:
میدیاكانی جیهان بایه‌خێكی زۆریان به دوایین ته‌قینه‌وه‌ی ناوچه‌ی كه‌ڕاده‌ی به‌غدا داوه،و له ڕێگه‌ی ئه‌و ڕووداوه كاره‌ساتباره‌وه زوومیان خستووه‌ته سه‌ر ژیانی عێراقییه‌كان له ژێر سایه‌ی مه‌ترسییه‌كانی تیرۆردا.
ڕۆژنامه‌یه‌كی فه‌ڕه‌نسی نوسیویه‌تی" ژیانی عێراقییه‌كان كابوسێكه كه ناتوانن لێی ڕزگاربن و به ئاگا بێنه‌وه."
ڕۆژنامه‌ی " دیرنییر نوڤل دی ئه‌لزاس" ی فه‌ڕه‌نسی له ژماره‌ی ئه‌مڕۆیدا نوسیویه‌تی" وڵات له دۆخی ترس‌دا ده‌ژی له پاش ڕووخاندنی سه‌دام حسین له ساڵی 2003 و ژیانی عێراقییه‌كان له كابوسێك ده‌چیت كه ناتوانن لیی ده‌ربازبن.
هێرشه‌كانی ئه‌م دواییه ناوچه‌ی " كه‌ڕاده" ی به‌غدا، كه به‌هۆیه‌وه زیاتر له "215" كه‌س كوژران، هیچ نیه جگه له كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی تازه و نوێترین قوربانییه‌كان دژ به تیرۆر.
ڕۆژنامه‌كه ئه‌م هێرشه‌ی سه‌ر كه‌ڕاده‌ی وه‌ك كاردانه‌وه‌ی داعش له به‌رامبه‌ر هێرشی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی ئه‌و ڕێكخراوه داناوه و به گۆرانكاری له ته‌كتیك ناساندوویه‌تی.
ڕۆژنامه فه‌ڕه‌نسییه‌كه هه‌روه‌ها نوسیویه‌تی" عێراقییه‌كان له‌ناو نه‌هامه‌تی به‌رده‌وام و دووباره‌دا ژیان ده‌گوزه‌رێنن، نه‌ك ته‌نها له به‌ره‌كانی شه‌ڕ، به‌ڵكو له شه‌قامه‌كانی به‌غداش له هه‌مان دۆخدان.