تەقینەوەیەک لە کەرکووک روویدا

بۆمبێک بە ئۆتۆمبێلێکەوە لکێندراوە

K24 – کەرکووک

شەوی رابردوو تەقینەوەیەک لە گەڕەکی کوردستانی شاری کەرکووک روویدا، بەگوێرەی زانیارییەکان تەقینەوەکە لە رێگەی بۆمبێکی لکێندراو بووە.

پەیامنێری کوردستان24 لە کەرکووک رایگەیاند، درەنگانی شەوی رابردوو لە گەڕەکی کوردستان-ی شاری کەرکووک، بۆمبێک بە ئۆتۆمبێلێکدا تەقیوەتەوە.

گوتیشی: "بۆمبەکە بە ئۆتۆمبێلێکی کارمەندێکی ھێزە ئەمنییەکاندا لکێندراوە و لەکاتی گەڕانەوەیدا بۆ ماڵەوە، بۆمبەکە تەقیوەتەوە، تەقینەوەکە جگە لە زیانی ماددی ھیچ زیانێکی گیانی نەبووە".

پەیامنێرمان ئاماژەی بەوەشکرد، دوای رووداوەکە ھێزە ئەمنییەکان چوونەتە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە.

Fly Erbil Advertisment | فلاي اربيل