حەوت بەرپرسی ئەمنی ناوچەی کەڕادە دەستگیردەكرێن

بەھۆی تەقینەوەكانەوە تۆمەتبار كراون

K24 – ھەولێر

بە گوێرەی زانیارییەكان حەوت بەرپرسی ئەمنی عێراق بەھۆی كەمتەرخەمیەوە لەسەر تەقینەوەكەی لە ناوچەی كەڕادەی شاری بەغدا دەستگیركران.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق، رایگەیاند حەوت لە بەرپرسانی ئەمنی ناوچەی کەرادە دەستگیرکراون، لەنێویشیاندا هەریەک لە بەڕێوەبەری پۆلیسی کەڕادە و فەرماندەی فەوجی پۆلیسی فیدڕاڵی و بەرپرسی دەزگای هەواڵگری و بەڕێوەبەرانی پۆلیسی فریاکەوتن و هاتووچۆی کەڕادە هەن.

ئەم هەنگاوەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، دوای کوژرانی زیاتر لە ٢٠٠ کەس و برینداربوونی سەدان کەس هات، بەهۆی تەقینەوەیەک لە ناوچەی کەڕادەی بەغدا.