ڕوسیا گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌یه له‌سه‌ر سوید
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی سوپا: له ئێستادا هیچ لایه‌نێك پلان دژی سوید داناڕێژێت
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی سوپای سوید، له ڕووی سه‌ربازییه‌وه ڕوسیا به گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه ده‌زانێت له‌سه‌ر وڵاته‌كه‌ی.
جه‌نه‌راڵ" میكائیل بیودن" ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه له‌وكاته‌ی به‌شداری چالاكییه‌كانی گردبوونه‌وه‌یه‌كی دیاری سیاسی بوو به‌ناوی (میدالین) كه ساڵانه له 3/7 تا 10/7 ساز ده‌كرێت،و به‌رپرسانی ده‌وڵه‌ت و سیاسی و ده‌سته بژێری ئه‌كادیمی ئه‌و وڵاته به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن، له‌وباره‌یه‌وه قسه‌یكردووه و گوتویه‌تی"" بێشك ڕوسیا له ڕووی سه‌ربازییه‌وه گه‌وره‌ترین مه‌ترسییه له‌سه‌ر وڵاته‌كه‌ی.
ئه‌و فه‌رمانده باڵایه‌ی سوید ئه‌وه‌شی گوتووه" كه له ئێستادا هیچ لایه‌نێك نییه پلان دابڕێژێت بۆ هێرشكردنه سه‌ر وڵاته‌كه‌ی، و به‌پێی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانی هێزه چه‌كداره‌كانی سوید، په‌لاماری سه‌ربازی بۆ سه‌ر سوید به دوور ده‌زانین.
ئه‌و جه‌نه‌راڵه سویدییه قسه‌ی له‌باره‌ی ده‌رچوونی به‌ریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا كردووه و پێیوایه ده‌نگدانی وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ ده‌رچوونیان له‌و ڕێكخراوه" له به‌رژه‌وه‌ندی ڕوسیا ته‌واو ده‌بێت، چونكه له بری ئه‌وه‌ی مۆسكۆ له‌گه‌ڵ ڕێكخراو و ناوه‌ندێكی یه‌كگرتووی به‌هێز مامه‌ڵه بكات، به جیا و به جیاواز مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ته‌كان ده‌كات.
ئه‌م قسانه‌ی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی سوپای سویدی له‌كاتێكدایه، كه پێش ماوه‌یه‌ك داواكرابوو ،بۆ مه‌به‌ستی به‌هێزكردنی سیسته‌می به‌رگری خه‌رجییه‌كی زیاده‌ی دیكه بۆ سوپای ئه‌و وڵاته به بڕی" 6.2 " ملیار كرۆنی سویدی خه‌رج بكرێت، كه ده‌كاته نزیكه‌ی (680) ملیۆن یۆرۆ.
هه‌روه‌ها خه‌رجییه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌و وڵاته تا ساڵی 2020 ده‌بێت به "46.6 " ملیار كرۆنی سویدی، كه ده‌كاته زیاتر له (5.12) ملیار یۆرۆ.