ده‌سته‌ی مافى مرۆڤ: بازرگانی به منداڵانه‌وه ده‌كرێت
منداڵه‌كانیان بۆ سواڵكردن به‌كرێ ده‌ده‌ن
K24- هه‌ولێر
دەستەى سەربەخۆى مافى مرۆڤ لە راگەیاندراوێكدا ئاشكرای دەكات، لە بەدواداچوونێكدا دەركەوتووە كه بەکارهێنانى منداڵان بۆ مەبەستى سواڵ کردن و تەنانەت بەکرێ گرتنى منداڵى خواره‌وه‌ی یەکساڵی لەناو بەشێک لە ئاوارەو پەنابەران بۆ مەبەستى سواڵکردن بڵاو بۆته‌وه، كه بۆ ماوەیەکى دوور‌و درێژ لەبەر تیشکى گەرماو بێ خۆراکى و تەنانەت تێنوێتی ده‌مێننه‌وه.
دەستەى سەربەخۆى مافى مرۆڤی هه‌رێمی كوردستان پێشتریش ئاماژه به‌بازرگانى کردن بەمرۆف و دەستنیشانکردنى جۆر‌و شێوازەکانى كردبوو، بەتایبەتی کریکارانى بیانى و بازرگانى بە جەستەى مرۆڤ و لەهەندێ حاڵەتدا له‌ناو ئاوارەکان کچانی له خواره‌وه‌ی ١٨ ساڵی به‌شوو ده‌درێن و تەنانەت دیارده‌ی کرین و فرۆشتن و مامەڵە پێوه‌كردنیان هه‌یه.
دوایین راپۆرتی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ته به بازرگانى کردن بە منداڵان، ئەویش بەکارهینانى منداڵانه بۆ مەبەستى سواڵکردن و تەنانەت بەکرێ گرتنى منداڵى خواره‌وه یەک ساڵییه لەناو بەشیک لە ئاوارەو پەنابەران بۆ مەبەستى سواڵکردن.