له تاو بێچووه‌كه‌ى مشكێك مار ده‌به‌زێنێت
له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان ڤيديۆيه‌كى سه‌رنجڕاكێش بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه تێيدا مشك و مار شه‌ڕيانه و سه‌ركه‌وتنيش بۆ چكۆڵه‌كه‌يانه.
K24 – هه‌ولێر:
له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان ڤيديۆيه‌كى سه‌رنجڕاكێش بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه تێيدا مشك و مار شه‌ڕيانه و سه‌ركه‌وتنيش بۆ چكۆڵه‌كه‌يانه.
وه‌ك له ڤيديۆكه‌دا ده‌ركه‌وێت بێچووه مشكێك له ده‌مى مارێكدايه و دايكه‌كه‌شى هه‌وڵى رزگاركردنى بێچووه‌كه‌ى ده‌دات.
مشكه دايكانه‌كه هێنده به تاو په‌لامارى ماره‌كه ده‌دات، سه‌ره‌نجام ماره‌كه ناچار ده‌بێت بێچووه‌كه‌ى واز لێبهێنێت و خۆى له تۆڵه و تين و تاوى هێرشى مشكه‌كه رزگار بكات.
ئه‌و رووداوه به كامێراى كه‌سێك به‌ناوى راس مونتوگينوس ئينڤى گيراوه له كاتێكدا له كار گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ماڵ و دواتريش ڤيديۆكه‌ى له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبوك بڵاووكردووه‌ته‌وه.