نێچیرڤان بارزانی و شاندێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا تاووتوێی مه‌ترسییه‌كانی داعشیان كرد
K24 – هه‌ولێر:
نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ شاندێكى باڵاى وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا كۆبووه‌وه.
ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 25ـی كانوونی دووه‌م / یه‌نایه‌ری 2023)، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له تۆبياس ليندنهر وه‌زيرى ده‌وڵه‌ت له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى فيدراڵيى ئه‌ڵمانيا و شاندێكى باڵاى ياوه‌رى كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا ليندنهر دووپاتىكرده‌وه، ئه‌ڵمانيا به بايه‌خه‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت و خوازياره له هه‌موو بواره‌كاندا بره‌و به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ به‌غدا و هه‌ولێر بدات، به‌تايبه‌تيش له بوارى ئابووريدا، له‌مباره‌يه‌وه باسى له دوايين سه‌ردانى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراقى فيدراڵ محه‌ممه‌د شياع سوودانى بۆ ئه‌ڵمانيا كرد.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى سهقامگيريى سياسى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه بۆ پێشكه‌وتن له هه‌موو بوارهكهكاندا.
نێچيرڤان بارزانى، سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ ئه‌ڵمانيا دووپاتكرده‌وه بۆ هاوكارى و يارمه‌تيدانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق له شه‌ڕى دژى تيرۆر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعشدا، هه‌روه‌ها بۆ ناساندنى كۆمهڵكوژيى ئێزدييان به جينۆسايدناساندنی له په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانيا.
هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى هێشتا داعش مهترسييهكى ڕاستهقينهيه و هه‌ڕه‌شه‌ى جددى له ئاسايشى عێراق و ناوچه‌كه ده‌كات، بۆيه عێراق و هه‌رێمى كوردستان هێشتا پێويستييان به به‌رده‌واميى ئه‌ركى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعشه.
په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.