نێچیرڤان بارزانی و ئه‌ردۆغان له ئه‌نقه‌ره كۆبوونه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی وڵاتی توركیای كرد و له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا كۆبووه‌وه و چه‌ند پرسێكی جێی بایه‌خی هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوولایان تاووتوێكرد.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (26ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایری 2023)، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به سه‌ردانێك گه‌يشته ئه‌نقه‌ره و له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆمارى توركيا كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ توركيا، دۆخى سياسيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، به‌تايبه‌تى دواى ده‌ستبه‌كاربوونى كابينه‌ى نوێى حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان و ده‌رفه‌ته‌كانى هاريكاريى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ توركيا له بوارى وزه‌دا، تاوتوێكران.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ردوولا جه‌ختيان له خواستى دوولايه‌نه بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و توركيا له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه، به‌تايبه‌تيش بوارى بازرگانى و ئابوورى و سوودوه‌رگرتن له‌و ده‌رفه‌تانه‌ى بۆ فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ توركيا له بوارى وزه‌دا هاتوونه‌ته ئاراوه كه ده‌كرێت رۆڵى كاراى هه‌بێت له پڕكردنه‌وه‌ى ئه‌و بۆشايى و پێويستييه‌ى ئه‌مڕۆ له جيهان و به‌تايبه‌تى له ئه‌ورووپا له بوارى وزه و گازى سرووشتيدا دروستبووه.
هه‌روه‌ها گرنگيى پته‌وكردنى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ توركيا بۆ پاراستنى ئاسايشى سنوور، دوايين پێشهاته‌كانى شه‌ڕى دژى تيرۆر و مه‌ترسييه‌كانى داعش له عێراق و سووريا، دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێی بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.