شاندی پارتی و یەکێتی لە کۆبوونەوەدان
K24 – سلێمانی
کەمێک پێش ئێستا شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان، گەیشتە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە سلێمانی.
پەیامنێری کوردسیان24 رایگەیاند، دوای گەیشتنی شاندی پارتی کۆبوونەوەی نێوان پارتی و یەکێتی لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەستیپێکرد، بۆ ئەوەی گفتوگۆ لەسەر ئەو پرسانە بکەن کە بوونەتە هۆی ناکۆکی نێوان هەردوولا.
شاندی پارتی پێکهاتوون لە مەحموود محەممەد، پشتیوان سادق، هێمن هەورامی، عەلی حوسێن، جەعفەر ئیمینکی و ئومێد سەباح. ههروهها شاندی یەکێتی لە قوباد تاڵەبانی، دەرباز کۆسرەت، ئاسۆ مامەند، میران محهممهد، دارا رەشید و ئەمین بابە شێخ پێکهاتووە.