هه‌سه‌ده ده‌ستگیركردنی 10 گومانلێكراوی داعشی راگه‌یاند
K24 – هەولێر
هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) ئۆپەراسیۆنێکیان دژی چەکدار و ئەندامانی داعش دەستپێکردووە و دەستگیرکردنی 10 گومانلێکراویان راگەیاند.
لە راگەیەندراوێکدا هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) ئاشکرای کرد، له ئۆپەراسیۆنێكی سه‌ربازیدا به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له ره‌ققه، 10 گومانلێكراوی داعشیان دەستگیرکردووە.
روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه "له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی شه‌هیدان، هه‌سه‌ده له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركردنی ئه‌و چه‌كدارانه، ده‌ستی به‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆر چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و بۆمی ده‌ستی گرتووه".
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، له ده‌ستپێكی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌وه كه چه‌ند رۆژێكه به‌رده‌وامه، تاوه‌كو ئێستا نزیكه‌ی 100 ئه‌ندام و گومانلێكراوی داعش ده‌ستگیركراون.