مه‌سرور بارزانى: به‌رژه‌وه‌ندى نه‌ته‌وه‌يى و نيشتيمانى بخه‌نه پێش به‌رژه‌وه‌ندى ديكه‌وه
مه‌سرور بارزانى، راوێژكارى ئه‌نجومه‌نى ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان، به بۆنه‌ى جه‌ژنى ره‌مه‌زانه‌وه په‌يامێكى پيرۆزبايى ئاراسته كرد.
K24 – هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانى، راوێژكارى ئه‌نجومه‌نى ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان، به بۆنه‌ى جه‌ژنى ره‌مه‌زانه‌وه په‌يامێكى پيرۆزبايى ئاراسته كرد.
له په‌يامه‌كه‌يدا مه‌سرور بارزانى رايگه‌ياند، ئومێده‌وارم ئه‌م جه‌ژنه‌هانده‌ر و هۆكارێك بێت بۆ پتەوتر كردنی گیانی برایەتی و هاوكاری و پێكەوەكاركردن و هه‌نگاونان له‌پێناو به‌دیهێنانی ده‌سكه‌وتی زیاتر.
ده‌قى په‌يامه‌كه:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز، پیرۆزبایی خۆم له‌كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه‌قاره‌مانه‌كان و كارمه‌ندانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش و ده‌زگاكانی ئاسایش و پۆڵیس و موسڵمانانی كوردستان و جیهان ده‌كه‌م .
له‌خوای گه‌وره‌داواكارم ڕۆژو و عیباده‌تی مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زانی له‌هه‌موو موسڵمانان قبوڵ كردبێت و گیانی هه‌موو ئه‌و قاره‌مانانه‌بپارێزێت كه‌له‌سه‌نگه‌ری به‌رگری و پاراستنی كوردستان دان و شه‌هیده‌كانمان به‌به‌هه‌شت شاد بكات و شیفای برینداره‌كانیشمان بدات.
ئومێده‌وارم ئه‌م جه‌ژنه‌هانده‌ر و هۆكارێك بێت بۆ پتەوتر كردنی گیانی برایەتی و هاوكاری و پێكەوەكاركردن و هه‌نگاونان له‌پێناو به‌دیهێنانی ده‌سكه‌وتی زیاتر، به‌تایبه‌تی پێشهات و ده‌رفه‌ته‌كان له‌هه‌مووان ده‌خوازێ به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی بخه‌نه‌سه‌رووی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی دی بۆئه‌وه‌ی به‌هه‌مووان ژیانێكی شایسته‌تر بۆ سه‌رجه‌م هاووڵاتیانی كوردستان فه‌راهه‌م بكرێ و به‌و شوێنه‌بگات كه‌پێویست بوو به‌ر له‌سه‌ده‌یه‌ك زیاتر پێی بگات. هه‌روه‌ها سەرەتای کۆتاییهاتنی توندوتیژی و شەڕ و ناخۆشی بێت لە ناوچەکەدا.
براتان
مه‌سرور بارزانی
راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان
2016/7/5