سه‌رۆك بارزانى په‌يامێكى بڵاوكرده‌وه
به بۆنه‌ى هاتنى جه‌ژنى ره‌مه‌زانه‌وه، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان په‌يامێكى بڵاوكرده‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
به بۆنه‌ى هاتنى جه‌ژنى ره‌مه‌زانه‌وه، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان په‌يامێكى بڵاوكرده‌وه.
له په‌يامه‌كه‌يدا، سه‌رۆك بارزانى جارێكى ديكه داوايكرد لايه‌نه سياسييه‌كان له سه‌ر مێزێك كۆببنه‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنى قه‌يرانه‌كان.
ده‌قى پهيامهكه
بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
بەبۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم مسوڵمانانی کوردستان بەتایبەتی و عێراق و جیهان بەگشتی، دەکەم.
پیرۆزبایی گەرم له خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان و هەروەها سەرجەم کارمەندانی دەزگا ئەمنییەکانی کوردستان، دەكەم.
لەم بۆنە پیرۆزەدا جارێكی تر جەخت لە ناوەڕۆكی پەیامەكەم بۆ حزب و لایەنە سیاسییەكان لە 23ـی 6ـی 2016 دەكەمەوە و هیوادارم دوای جەژن حزب و لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان كۆببنەوە و لەسەر ڕیفراندۆم و پەیوەندیی هەرێم و بەغدا بگەنە كۆدەنگییەكی نیشتیمانی و لەبارەی بارودۆخی سیاسیی هەرێمیش چارەسەرێك بدۆزنەوە.
لە خوای گەورە داواکارم ڕۆژوو و عیبادەتی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانی لەهەموو مسوڵمانان قبوڵ کردبێ و پشت و پەنای پێشمەرگە قارەمانەکانمان بێت و گەلەکەشمان بگاتە ئاواتی لەمێژینەی خۆی و کۆتایی بە هەموو ناخۆشییەکان بێت.
مسعود بارزانی
30ـی ڕەمەزان 1437ـی کۆچی
5ـی7ـی2016