حدكا راپۆرتێكى كه‌ى ئێن ئێن به "هه‌وڵى خه‌وشداركردنى" خه‌باتى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان ده‌زانێت
بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان "قسەی دوور لە ڕاستی و ئامانجداری" به ناوى نوێنه‌رييانه‌وه بڵاوكردووه‌ته‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
به‌رپرسى په‌يوه‌ندييه‌كانى حزبى ديموكراتى كوردستانى ئێران له شارى هه‌ولێر رايده‌گه‌يه‌نێت كه‌ناڵى كه‌ى ئێن ئێنى ئۆرگانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان "قسەی دوور لە ڕاستی و ئامانجداری" به ناوى نوێنه‌رييانه‌وه بڵاوكردووه‌ته‌وه.
له روونكردنه‌وه‌يه‌كدا كه وێنه‌يه‌كى بۆ كوردستان 24 نێردراوه هاتووه: لە رێکەوتی ١٤ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، راپۆرتێک لە ماڵپەڕ و که‌ناڵی تەلەڤزیۆنی (KNN) بڵاو کرایەوە کە تێیدا بە ئاماژە بە سەرچاوەی "ماڵپەڕی دەنگی کوردستان" لە زمانی"محەممەد ساڵح قادری" نوێنەری حیزبی ديموکراتی کوردستانی ئێران لە هەولێر، قسەی دوور لە راستی و ئامانجداری لەژێر ناوی "دوو پرۆژه‌ی سعوودیه و قه‌ته‌ر له دژی كورد ئاشكرا ده‌بن" بڵاو بووەتەوە.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه، كه نوێنه‌رى حدكا له هه‌ولێر، هيچ "لێدوانێکی لەو چەشنە کە سەلمێنەری ئەو ناوەڕۆکە بێ، لە لایەن ئه‌وانه‌وه نه‌دراوه و راشيده‌گه‌يه‌نين كه سەرتاپای ئەو راپۆرتە کە پەیوەندی بە ئێمە بووبێت دوورە لە راستی و رەتی دەکەینەوە".
له به‌شێكى ديكه‌ى روونكردنه‌وه‌كه‌دا، حزبى ديموكراتى كوردستانى ئێران سه‌رنجى بۆ ئه‌وه راكێشاوه، "بنەما و پرەنسیپی سەرەکیی هەر ڕاگەیاندنێکی بەرپرسیار و دەروەست، گەیاندنی زانیاری دروست و دوور لە چەواشەکارییە بۆ ڕای گشتی".
سه‌باره‌ت به راپۆرتى كه‌ناڵى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕانيش ئه‌و لايه‌نه‌ى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان ده‌ڵێت: ئه‌و راپۆرته به "خەوشدارکردن و پرسیار خستنەسەر خەباتی رەوای رۆژهەڵاتی کوردستان لەم ساتە هەستیارەدا هەژمار دەکرێت".