نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان: ميليشيا شيعييه‌كان سه‌دان مه‌ده‌نى سوننهيان بێسه‌روشوێن كردوون
900 هاووڵاتى مه‌ده‌نيان رفاندووه و لانيكه‌م 50 هاووڵاتييان سه‌ربڕيوه يان له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا كوشتوويانن.
K24 – هه‌ولێر:
نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان په‌نجه‌ى تۆمه‌تى بۆ ميليشيا شيعييه‌كانى عێراق درێژ كرد و رايگه‌ياند، ئه‌وان له ميانهى شهڕكردنيان له پاڵ سوپاى عێراق له دژى رێكخراوى داعش، 900 هاووڵاتى مه‌ده‌نيان رفاندووه و لانيكه‌م 50 هاووڵاتييان سه‌ربڕيوه يان له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا كوشتوويانن.
له ميانى ئۆپراسيۆنى سه‌ربازى سوپاى عێراق بۆ سه‌ر شارى فه‌لوجه ميليشيا شيعييه‌كان و حه‌شدى شه‌عبى به‌شدارى كرد و ئه‌و ميليشيايه به بكه‌رى سه‌ره‌كى ژماره‌يه‌ك تاوانى نامرۆڤانه له دژى خه‌ڵكى مه‌ده‌نى سوننه مه‌زهه‌بى شاره‌كه ده‌ناسرێت.
كۆميسيارى مافه‌كانى مرۆڤى سه‌ر به نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان زه‌يد ره‌عد حوسێن رايگه‌ياند، به‌ڵگه‌ى به‌هێزيان له‌به‌ر ده‌سته كه كه‌تيبه‌كانى حزبوڵڵاى عێراقى تاوانى قێزه‌ون و نامرۆڤانهيان له دژى خه‌ڵكى مه‌ده‌نى فه‌لوجه ئه‌نجامداوه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان هۆشدارى دا له باره‌ى به‌شداريكردنى ميليشيا شيعييه‌كان له شه‌ڕى مووسڵ و گوتى: ئه‌گه‌ر ئه‌وان به‌شدار بن، مه‌ده‌نييه سوننه مه‌زهه‌به‌كان رووبه‌ڕووى ده‌ستدرێژى و كرده‌وه‌ى تۆڵهئهستێنى مه‌ترسيدار ده‌بنه‌وه.
روونيشيكرده‌وه، چه‌كدارانى ميليشياى حزبوڵڵاى عێراق له گوندىلا سهقڵاويهى هه‌ڵكه‌وتوو له دوورى 50 كيلۆمه‌تر له خۆرئاواى به‌غدا كوشتارى خه‌ڵكيان كردووه.
گوتيشى: چه‌كداره‌كان له رێى بڵندگۆكانه‌وه داوايان له خه‌ڵك كردووه كۆببنه‌وه له شوێنێكى دياريكراو و ترسيان نه‌بێت، دواى جهمبوونى خه‌ڵكه‌كه، ئه‌و ميليشيايه ژن و منداڵه‌كانيان ناردووه بۆ كه‌مپه‌كان وپياوهكانيشيان جياكردوونهتهوه و راپێچى چه‌ند شوێنێكى نادياريان كردوون.
شاهێدحاڵه‌كان باسيان له‌وه كردووه، چه‌كداره‌كان چه‌ند مهدهنييهكيان كوشتوون يان ئه‌شكه‌نجه‌يان داوون ته‌نيا له‌به‌ر ئه‌وه‌ى داواى ئاويان كردووه گه‌رووى وشكيان ته‌ڕ بكه‌ن.
