گه‌وره‌ترین كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی له ئه‌وروپا مایه‌پووچبوونی خۆی راگه‌یاند

K24 - هه‌ولێر:
گه‌وره‌ترین كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی له ئه‌وروپا له راگه‌یه‌ندراوێكدا مایه‌پووچبوونی خۆی راگه‌یاند و داوا ده‌كات هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت له‌رێگه‌ی كۆمپانیاكه‌وه گه‌شتی ئاسمانی بكات، "سه‌ردانی فڕۆكه‌خانه نه‌كات، ئه‌گه‌ر تكێتی كۆمپانیاكهكی دیكه‌ی هێڵی ئاسمانی نه‌كڕیبێت".
رۆژی شه‌ممه (28ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)، كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی فڵای بی (Flybe)ـی به‌ریتانی، كه به گه‌وره‌ترین كۆمپانیای هێڵی ئاسمانییه له ئه‌وروپا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، سه‌رجه گه‌شته ئاسمانییه‌كانی چوون و هاتنی كۆمپانیاكه‌یان بۆ به‌ریتانیا هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش به واتای دووباره مایه‌پووچبوونی دێت بۆ جاری دووه‌م له ماوه‌ی سێ ساڵدا.
هه‌ر له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، كۆمپانیا به‌ریتانییه‌كه روونیكردووه‌ته‌وه، "ئه‌گه‌ر بته‌وێت له‌رێگه‌ی (Flybe)ـیه‌وه گه‌شت بكه‌یت، ئه‌مڕۆ یان له داهاتوودا، تكایه سه‌ردانی فڕۆكه‌خانه مه‌كه ئه‌گه‌ر تكێتی كۆمپانیایه‌كی دیكه‌ی هێڵی ئاسمانیت نه‌كڕیبێت یان جێگره‌وه‌ی كۆمپانیاكهمانت نه‌دۆزیبێته‌وه. به‌داخه‌وه فڵای بی ناتوانێت گه‌شتی ئاسمانی جێگره‌وه بۆ سه‌رنشینان رێكبخات".
كۆمپانیاكه ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، جارێكی دیكه "ژمێریارانی مایه‌پووچبوونیان بانگهێشتكردووه" و به سه‌رنشینیان گوتووه، "سه‌رجه‌م گه‌شته ئاسمانییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی كۆمپانیاكه هه‌ڵوه‌شێندراونه‌ته‌وه".
On 28 Jan 23 David Pike & Mike Pink were appointed Joint Administrators of Flybe Limited. Flybe has now ceased trading. All Flybe flights from & to the UK are cancelled & will not be rescheduled. Further information can be found @ https://t.co/VbCQW2SmGn & https://t.co/bcNJz3Cthq pic.twitter.com/DhLb8UhwXk
— Flybe ✈ (@flybe) January 28, 2023