عێراق کۆتایی بە دۆسیەی ئاوارەکان دەهێنێت

K24 - هەولێر
وه‌زیری كار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، له ماوه‌ی شەش مانگدا كۆتایی به دۆسیه‌ی ئاواره‌كان ده‌هێنرێت.
ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی، وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی عێراق رایگەیاند، له ماوه‌ی شەش مانگی داهاتوو ته‌واوی ئاواره‌كان ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه بۆ سه‌ر زێدی خۆیان و ئه‌و دۆسییه به‌یه‌كجاری داده‌خرێت.
ئه‌م گوتانه‌ی وه‌زیری كاری عێراقی له‌میانه‌ی دیدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسی ئۆپه‌راسیۆنه مرۆییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له یه‌كێتی ئه‌وروپا بوو، جەختیکردەوە، حكومه‌تی عێراق به جددی كار له‌سه‌ر كۆتاییهێنان به دۆسیه‌ی ئاواره‌كان ده‌كات و له‌ماوه‌ی شەش مانگی داهاتوودا ته‌واوی ئاواره‌كان ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه بۆ ناوچه ره‌سه‌نه‌كانیان.
وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی هەن وه‌ك كێشه‌ی ئه‌منی، بوونی پاشماوه‌ی ته‌قه‌مه‌نییه‌كانی شه‌ڕی داعش له ناوچه‌كان و كێشه ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كۆسپی هه‌ره گه‌وره‌ن له به‌رده‌م گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ سه‌ر زێدی خۆیان.
ئەمە لەکاتێکدایە پێشتر وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاندبوو، سەرجەم کەمپی ئاوارەکان لە عێراق دادەخرێن، کە خەڵکەکەی بەهۆی شەڕی داعش و دۆخی ئەمنی ناوچەکانیان ئاوارە بوونە.