لەبارەی هاتووچۆکردن بە رێگەی سیدەکان هۆشداری دەدرێت

رێگای سۆران - سیدەکان
رێگای سۆران - سیدەکان

K24 - سۆران

قایمقامی سیدەکان بە وەکالەت هۆشداری دەداتە شوفێران، بەهۆی بەفربارین هاتووچۆ لە رێگەی سیدەکان – سۆران، هاتووچۆ ئەستەم بووە و لەکاتی زۆر پێویست نەبێت هاتووچۆ بەو رێگەیەدا نەکەن.

ئیحسان چەلەبی، قایمقامی سیدەکان بە وەکالەت بە کوردستان24ی رایگەیاند، بەهۆی بارینی بەفر و بەستانی رێگەی سۆران - سیدەکان هاتووچۆکردن ئەستەمە، سەرەڕای راماڵینی بەردەوامی بەفر لەلایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوەو پاراستنی رێگەوبانی سۆران، بۆیە داواکارین لە شوفێران بۆ سەلامەتی خۆیان حاڵەتی پێویست نەبێت هاتووچۆ بەم ڕیگەیەدا نەکەن".

قایمقامی سیدەکان گوتیشی: "لە دوێنێوە شەپۆلێکی بەفربارینی سنوورەکەی گرتووەتەوە و تا ئێستا 26 سانتیمەتر بەفر باریوە و تەمومژیش هەیە و ئاستی بینینی کەمکردووەتەوە".

.
.
Fly Erbil Advertisment