وه‌زيرى ناوخۆى عێراق ده‌ستى له‌كار كێشايه‌وه
دواى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى ئه‌مريكا له عێراق، وه‌زيرى ناوخۆى حكومه‌تى عه‌بادى ده‌ستى له كار كێشايه‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
دواى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى ئه‌مريكا له عێراق، وه‌زيرى ناوخۆى حكومه‌تى عه‌بادى ده‌ستى له كار كێشايه‌وه.
وه‌زيرى ناوخۆ محه‌ممه‌د سالم غوبان، ئه‌مڕۆ پێشوازى كرد له باڵيۆزى ئه‌مريكا له عێراق ستيوارت جونز و دواى كۆبوونه‌وه‌ى نێوانيان، سالم غه‌بان رايگه‌ياند، سه‌رجه‌م ئه‌و دهستبهسهركراوانهى لاى وه‌زاره‌تى ناوخۆ مابوونه‌وه ئازاد ده‌كرێن و زۆرينه‌شيان ئازاد كراوون.
دواى كۆبوونه‌وه‌كه، وه‌زيرى ناوخۆ نامه‌ى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى پێشكه‌شى سه‌رۆكى حكومه‌تى عێراق كرد.
پێشتر ليژنه‌ى ئاسايش و به‌رگرى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق وه‌زيرى ناوخۆى به كه‌سێكى فاشيل و شكستخواردوو وه‌سفكردبوو و داوايكردبوو هه‌رچى زووه بانگ بكرێت بۆ لێپرسينه‌وه و وه‌رگرتنه‌وه‌ى متمانه لێى.
ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى وه‌زيرى ناوخۆ دواى ئه‌وه هات، دوێنێ له كه‌ڕاده‌ى به‌غداى پايته‌خت روودانى ته‌قينه‌وه‌يه‌ك سه‌دان قوربانى لێكهوتهوه و زۆرينه‌ى ره‌هاى قوربانييه‌كان هاووڵاتيانى مه‌ده‌نى بوون.