"له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان، به‌منزیكانه پارتی و یه‌كێتی ده‌گه‌نه رێككه‌وتن"

K24 - هه‌ولێر:
ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی پارتی ئاشكرایدەكات، ئەو لیژنانەی بۆ ھەمواری یاسای ھەڵبژاردن و كاراكردنەوەی كۆمیسیۆن لە نێوان پارتی و یەكێتی پێكھێندرابوون، چەندین كۆبوونەوەیان كردووە و ئەنجامی گرنگی ھەبووە، راوێژكارێكی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، تا پارتی و یەكێتی نەگەنە رێككەوتن، سەرۆكی ھەرێمی كوردستان كاتی ھەڵبژاردن دیاری ناكات.
له‌مباره‌یه‌وه دڵشاد شەهاب راوێژکاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، به كوردستان24ـی راگه‌یاند، هیوادارین لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌باره‌ی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن و كاراكردنه‌وه‌ی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان، كه‌ی ئه‌مانه كران، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی دیاریكردنی كاتی هه‌ڵبژاردن، مه‌رسووم ده‌رده‌كات.
هه‌روه‌ها هیوا ئەحمەد مستەفا ئەندامی مەكتەبی سياسی پارتی ديموكراتی كوردستان، به كوردستان24ـی راگه‌یاند، له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان زۆر له‌یه‌كتری نزیكین، له ئاینده‌دا كۆمه‌ڵێك بڕیار له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن ده‌رده‌چێت.