پەرلەمانتارێکی عێراقی: ژماره‌ی ئەندامانی پەرلەمان لە ئاست ژمارەی دانیشتوانی عێراقدا نییه
K24 - هەولێر:
ئه‌ندامێكی سه‌ربه‌خۆی په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، كورسییه‌كانی په‌رله‌مان له‌ئاست ژماره‌ی دانیشتوانی عێراقدا نییه و نزیكه‌ی 10 ملیۆن هاووڵاتی زیایكردووه.
محه‌مه‌د زیادی، ئه‌ندامی سه‌ربه‌خۆی په‌رله‌مانی عێراق ئاشكرای ده‌كات، راپۆرته‌كانی وه‌زاره‌تی بازرگانی دووپاتیده‌كاته‌وه ژماره‌ی تۆماركراوان له فۆرمی خۆراك 42 ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاندووه و ئه‌مه‌ش كێشه بۆ ئه‌ندامانی په‌رله‌مان دروست ده‌كات، كاتێك 329 ئه‌ندام دانرا ئه‌وكات ژماره‌ی دانیشتوان كه‌متر بوو و هه‌ر ئه‌ندامێكیش به نوێنه‌ری 100 هه‌زار هاووڵاتی دیاریكراوه.
زیادی ده‌شڵێت، له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا 10 ملیۆن كه‌س له ژماره‌ی دانیشتوان زیادیكردووه و ده‌بێت په‌رله‌مان خۆی له‌گه‌ڵ ژماره‌ی دانیشتواندا بگونجێنێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مووان نوێنه‌رایه‌تیان هه‌بێت.