وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا ده‌گاته كه‌نداو
K24 – هه‌ولێر:
بڕیاره سبه‌ی پێنجشه‌ممه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا به سه‌ردانێك رووبكاته سعوودییه و بۆ رۆژی هه‌ینی، سه‌ردانی ئه‌بوزه‌بی بكات، به مه‌به‌ستی پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له سعوودییه و ئیمارات.
سه‌رچاوه‌یه‌كی دیپلۆماتی فه‌ره‌نسایی، هه‌واڵه‌كه‌ی بۆ ئاژانسی فرانس پرێس پشتڕاست كردووه‌ته‌وه و رایگه‌یاندووه، ئه‌مه یه‌كه‌مجاره كاترین كولونا، سه‌ردانی كه‌نداو بكات.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، روونیكردووه‌ته‌وه، سه‌ردانه‌كه به‌ڵگه‌ی دۆستایه‌تی فه‌ره‌نسایه له به‌رامبه‌ر ئه‌و دوو وڵاته، بڕیاریشه، وه‌زیرانی ده‌ره‌وه و هه‌ریه‌ك له وه‌زیرانی بواری رۆشنبیری و وزه دیداریان له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا هه‌بێت.
یه‌كێك له‌و بابه‌تانه‌ی وه‌زیره فه‌ره‌نساییه‌كه قسه و باسی له باره‌وه ده‌كات، پرسی ئێرانه، كه فه‌ره‌نسا تۆمه‌تباری ده‌كات به‌وه‌ی هاووڵاتیانی فه‌ره‌نسایی وه‌ك بارمته ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.
یه‌كێكی دیكه له‌و بابه‌تانه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ هاوتا سعوودیی و ئیماراتییهكانی باسی ده‌كات، پرسی لوبنانه، كه ره‌وشی وڵاته‌كه تا دێت زیاتر داده‌ڕمێت و لوبنان له وڵاتێكی ده‌ستوورییه‌وه به‌ره‌و "پشێوییه‌كی گه‌وره‌ی سیاسی و ئابووری" هه‌نگاو ده‌نێت، هه‌روه‌ها پرسی ئاڵۆزییه‌كانی نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستینیش یه‌كێك ده‌بێت له بابه‌ته جێبایه‌خه‌كانی گفتوگۆی نێوان هه‌ردوولا.
سه‌رچاوه دیپلۆماتكاره فه‌ره‌نساییه‌كه ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، په‌یامی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا بۆ سعوودییه و ئه‌بوزه‌بی ئه‌وه‌یه، كه فه‌ره‌نسا پشتیوانیانه، شانبه‌شانیان ده‌وه‌ستێت، ئاماده‌یه هاوبه‌شێتی له‌گه‌ڵیان بره‌و پێ بدات، نه‌ك ته‌نیا له چوارچێوه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ناسه‌قامگیری ناوچه‌كه، به‌ڵكو له هه‌موو بواره‌كاندا.
به گوێره‌ی زانیاری هه‌ندێك له رۆژنامه‌كانی پاریس و به‌یروت، ئه‌گه‌ر هه‌یه، دووشه‌ممه‌ی داهاتوو له پاریس كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له باره‌ی ره‌وشی لوبنان به‌ڕێوه‌بچێت و تێیدا نوێنه‌رانی سعوودییه، قه‌ته‌ر و ئه‌مه‌ریكاش ئاماده بن.
ئه‌وه‌ش زانراوه، كاترین كولونا، رۆژی هه‌ینی كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه له ئه‌بوزه‌بی قوتابخانه‌یه‌كی فه‌ره‌نسایی ده‌كاته‌وه.